ماوەی پێشكەشكردنی فۆرمی پێشكهشكردن بۆ وهرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەڕێگەى (زانکۆلاین) درێژكرایەوە.
لهو بارهیهوه عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانى قۆناغى (١٢) ئامادەیی، بهتایبهت بۆ ئەوانەی كه تائێستا نەیانتوانیوە فۆرمی پێشكهشكردن بۆ وهرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەڕێگەى (زانکۆلاین) پێشكەش بكەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی (زانکۆ لاین) بۆ ماوهی (3) ڕۆژی دیكه، بهمهش (زانكۆلاین) تا سەعات (12)ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە, كه دهكاته ڕێكەوتی (٧/١١/٢٠١٥) كارا دهبێت.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە دهرچوانی قۆناغى (١٢)ى ئامادەیی دەكات هەوڵەكانیان زیاتر چڕ بكەنەوە تا لە ماوەی دیاریكراودا فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی (زانكۆلاین)ەوە بەوردی و وریایی پڕ بكەنەوەو پێشكەشى بكەن.