وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌شداری له‌ كۆنفرانسی چاندنی ددان ده‌كات

newsitem-1210-19.12.2011-ku-01.JPG

 ئه‌مڕۆ 19/12/2011 له‌ هۆتێل رۆیال پاڵاس له‌ شاری هه‌ولێر پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی، به‌شداری له كۆنفرانسی پزیشكی چاندنی ددان كرد.‌

كۆنفرانسی پزیشكی چاندنی ددان له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌وپێشخستنی چاندنی ددان) و به‌ پاڵپشتی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و به‌ سپۆنسه‌ری كۆمپانیای پڕۆهێڵس لاین به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت،‌ له‌ میانیدا 9 دكتۆری پسپۆڕی بواری چاندنی ددان، كه‌ له‌ وڵاتی ئیماراته‌وه‌ ته‌شریفیان هێناوه‌، به‌شدارده‌بن له‌م كۆنفرانسه‌، به‌نیازن بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك راهێنانی چۆنییه‌تی (چاندنی ددان) بۆ 60 نه‌خۆش ئه‌نجام بده‌ن، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ خوێندكارانی كۆلێجی ددانسازی هه‌ولێر.

هه‌ر له‌ میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی كۆنفرانس و به‌رده‌وامبوونی له‌ ئاینده‌دا تا سوود به‌ كادیرانی پزیشكی ددان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هێنانی پسپۆڕانی ده‌ره‌كی و به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی مامۆستایانی پسپۆڕ و خوێندكاران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ به‌ لایه‌نی گرنگی دایه‌ قه‌ڵه‌م.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتی پێوسته‌ به‌بێ دابڕان لایه‌نی په‌یوه‌‌ندیدار پشكداری له‌ گرنگیدان به‌‌ بواری راهێنانی پزیشكی ددان بكات، له‌م روانگه‌شه‌وه‌ ده‌بێ وه‌به‌رهێنان له‌ بواری پزیشكی ددان بكرێت، چونكه‌‌ هۆكارێك ده‌بێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵیتی پسۆڕایه‌تی پزیشكی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای لۆكاڵی به‌ ئه‌زموونی پیشه‌كاران و پسپۆڕانی پزیشكی ددانله‌ هه‌رێمی كوردستان.