ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە کە دوای ڕاگەیاندنی لیستی (٥٠)ی چەکی موستەحەقاتی دارایی کاندیدەکانی تواناسازی کە بریتی بوو لە (٢٧٠) ناو، وە لە ڕۆژی (١٧/١٢/٢٠١٢) ڕاگەیەنرا، وە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠١٢) لیستی (٥١) ڕاگەیەنرا کە (١٦٥) ناو دەگرێتە خۆ.
داواکارین لە سەرجەم بەڕێزان بریکاری ئەو کاندیدانەی کە ناویان لە هەردوو لیستی سەرەوە لە (وێب سایتی ) وەزارەتمان دا هاتووە، سەردانی بەشی ژمێریاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ وەرگرتن و کاش کردنی چەکەکان بە زووترین کات، لەبەر کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی (٢٠١٢).
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
٢٧/١٢/٢٠١٢