بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (17/7/2018) وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گه‌یشته به‌غداد.
به‌گه‌یشتنیان، له‌لایه‌ن د. محمد سه‌راج بریكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێراقی و، د. سه‌ڵاح فتلاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا-ی ئێراقی به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
دواتر و، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی كۆماری له‌لایه‌ن د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری ئێراق پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا، دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له سه‌رۆك كۆماری ئێراق كرد، ئینجا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ به‌غداد ڕونكرده‌وه، هه‌روه‌ك كورته‌یه‌كیشی له‌باره‌ی خوێندنی باڵا و، كاروچالاكی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك كۆمار كرد و، ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن ڕیفۆرمی له كۆمه‌ڵێك بوار كردوه و، به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستهاتوه، ڕونیشكرده‌وه پڕۆسه‌ی ڕیفۆرم به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین تا ئه‌و كاته‌ی ئاستی زانكۆكان ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست، وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له‌م سه‌ردانه بۆ به‌غدادی پایته‌خت بریتیه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوانماندا هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری ئێراق، دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، به‌گرنگیه‌وه له‌و سه‌ردانه‌ی ڕوانی و ڕایگه‌یاند: ئه‌م جۆره سه‌ردانانه گرنگه بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد دروست بوه، به‌تایبه‌ت له بواری خوێندنی باڵا، وتیشی ته‌نها به‌سه‌ردان و گفتوگۆ و له نزیكه‌وه ئاگاداربون له یه‌كتر ده‌توانین كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ربكرێ، هه‌روه‌ك وه‌فدی میوانی ڕاسپارد بایه‌خ و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر له كاروباره‌كانی یه‌كتر بده‌ن، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك كۆماری ئێراق به‌گرنگیه‌وه باسی له بواری خوێندنی باڵا كرد، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیكرد بۆ ئه‌و كاروپرۆژانهی له بواره جیاكان ئه‌نجامیداوه، به‌تایبه‌ت ڕیفۆرمكردن له بواری پرۆگرامه‌كانی خوێندن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه په‌ره به‌ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێراق بده‌ن، جگه له‌وه‌ش بایه‌خی زیاتر به‌سه‌ردان و گه‌شتی زانستی خوێندكاران له نێوان زانكۆكان بده‌ن و، كارئاسانی ته‌واویش بكرێ بۆ یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێ له دابه‌شكردنی ئهوسكۆلهرشیپانهی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش به‌ئێراق ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكاران له‌سه‌رجه‌م ئێراق و هه‌رێمی كوردستان بڕخسێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، د.محمد سه‌راج بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رسامی خۆیی پیشاندا به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له بواری خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان به‌دیهاتوه، وتیشی خاڵی به‌هێزی به‌دیهێنانی ئه‌و پێشكه‌وتن و ڕیفۆرمه‌ی له كه‌رتی خوێندنی باڵا كراوه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستخۆشی له د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، ستافی وه‌زاره‌ت كرد، هه‌روه‌ك جه‌ختی له گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد كرده‌وه له پێناو خزمه‌تكردن به‌خوێندكاران و پڕۆسه‌ی خوێندن له سه‌رانسه‌ری ئێراق.
وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه‌له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێ، پێكهاتون له د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/هه‌ولێر، د.ئالان فه‌ریدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری، د.جوان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان، د.محمد صابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندان و به‌دواداچون.