فراوانكردنی پرۆژەكانی (Usaid)لە زانكۆكانی كوردستان

newsitem-1332-20.05.2012-ku_01.jpg

د.عەلی سەعید وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە میانەی دیدارێكیدا لەگەڵ وەفدێكی رێكخراوی (Usaid)ی ئەمریكی گفتوگۆی لەبارەی چۆنێتی فراوانكردنی كارو پرۆژەكانی رێكخراوەكە لە كوردستان كرد، بەشێوەیەك سەرجەم زانكۆكانی كوردستان بگرێتەوە.

هەر لە میانەی ئەو دیدارەدا كە بەئامادەبوونی د.ئامانج عەبدوڵڵا راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵا بۆ كاروباری خوێندنی باڵاو د.بیریڤان خەیلانی راوێژكاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ كاروباری توێژینەوەی زانستی ئامادەیبوون، (Walter Doetsch) سەرۆكی وەفدەكەو نوێنەری رێكخراوی (Usaid)دوای پێرۆزبایكردن لە د.عەلی سەعید بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك وەزیری خوێندنی باڵا، گفتوگۆ لەبارەی خوێندنی باڵا لە كوردستان و چۆنێتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا كرا، هەر لەو چوارچێوەیەدا تیشك خرایە سەر بەرنامەی تواناسازی  و چۆنێتی هاریكاریكردنی ئەو خوێندكارو قوتابیانەی كە بەمەبەستی درێژەدان و بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا روو لە ئەمریكا دەكەن، بۆ ئەوەش وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی تەواوی هاریكاری و هەماهەنگی وەزارەتەكەی بۆ كاروپرۆژەكانی رێكخراوەكە لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی كاندیداكانی تواناسازی دووپات كردەوە.