دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران/ قوتابیانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەرگیرانی (740) خوێندكار/ قوتابی لە دەرچووانی دیكە لە ئامادەیی و پەیمانگە پیشەیی و ئیسلامی و نابینایان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیران.
پاڵپشت بە كۆبونەوەی لێژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتن كە پەسەندكراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن پاڵپشت بە ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی (2014-2015)، بڕیاریدا بە وەرگرتنی (740) خوێندكار/ قوتابی لە دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگە پیشەیی و ئیسلامی و نابینایان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستاندا.
سەبارەت بە وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەكان بۆ ئەساڵی خوێندنی (2014-2015) ، بڕیاردرا بە وەرگرتنی (552) خوێندكار/ قوتابی دەرچووی ئامادەییە پیشەییەكان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی وەرگرتنی دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگە ئیسلامیەكانی سەر بە وەزارەتەكانی پەروەردەو ئەوقاف و كاروباری ئاینی بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، بڕیاردرا بە وەرگرتنی (176) خوێندكار/ قوتابی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان. هەرچی پەیوەندی بە وەرگرتنی (نابینایان)ەوە هەیە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیاردرا بەوەرگرتنی (12) خوێندكار/ قوتابی نابینا لە دەرچوانی پۆلی (12) ی ئامادەیی بۆ درێژەدان بە خوێندنیان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.