له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوو سمیناری بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌ت رێكخست، ئه‌ویش له‌ژێر ناونیشانی (هه‌وكردنی میزه‌ڕۆ) و (چۆنییه‌تی به‌ربانگ كردن بۆ تووشبوان به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان).
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانی هۆبه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رۆژی 25/6/2013 سمینارێكی له‌ژێر ناونیشانی (هه‌وكردنی بۆڕی میزه‌ڕۆ) بۆ د.چرا نجم ا‌لدین پسپۆڕی بواری پزیشكی گشتی رێكخست. له میانیدا پێشكه‌شكاری سمینار چه‌ندان رێنمایی و زانیاری گشتی بۆ ئاماده‌بووان باس كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر بواری نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌ڕۆ و رێگاكانی خۆپارستن و دووركه‌وتنه‌وه له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئاسته‌نگ بۆ به‌شی میزه‌ڕۆ.
له‌لایه‌كی تر رۆژی 30/6/2013 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانی هۆبه، سمینارێكی تری له‌ژێر ناونیشانی (چۆنییه‌تی به‌ربانگ كردن بۆ تووشبووان به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان) رێكخست. له‌میانیدا رووناكی خرایه سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژانی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوونه و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و رێنماییه تایبه‌تانه‌ی كه پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنی له‌كاتی پارشێوكردن و هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌ربانگ كردن دا.