حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ زانكۆی نۆتینگهام ئیمزا كردووه و د.دلاوه‌ر هیچ پاره‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتووه؛ گۆڤاری لڤین له‌ژماره 192 كه‌له‌رۆژی 21/3/2012 دا ده‌رچووه، راپۆرتێكی له‌ژێر ناوی (وه‌زیری خوێندنی باڵا ساڵانه به‌برِی 75 هه‌زار پاوه‌ند كڕدراوه) بڵاوكردۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ئه‌وله‌ویه‌ته گرنگه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی ریفۆرمێكی ریشه‌یی بووه له‌بواری خوێندنی باڵا و زانكۆكاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رِێز پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین به‌هۆی شاره‌زایی و ئه‌زموونی خۆی، ده‌ستنیشانكرا كه پۆستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێبسپێردرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی د.دلاوه‌ر له‌زانكۆی نۆتینگهام پرۆفیسۆر بووه و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری مایكرۆبایۆلۆجی بووه، پێویست بوو كه ره‌زامه‌ندی ئه‌و زانكۆیه وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌رێگه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ زانكۆی نۆتینگهام ئیمزاكرد كه به‌گوێره‌ی ئه‌م گرێبه‌سته زانكۆی ناوبراو مۆڵه‌ت به د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین ده‌دات و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌به‌رامبه‌ردا ساڵانه برِی 75 هه‌زار دۆلار ده‌داته زانكۆی ناوبراو.
وته‌بێژی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رونیشیكرده‌وه كه د.دلاوه‌ر له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كاكردنیدا توانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رنامه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌بواری خوێندنی باڵا و زانكۆكاندا جێبه‌جێبكات و كادیرێكی هه‌ڵكه‌وتوو و لێهاتوه‌وه جێ په‌نجه‌ی وه‌كو وه‌زیری خوێندنی باڵا دیاره و ریفۆرمی پێویستی له‌بواری خوێندنی باڵا و زانكۆكاندا ده‌ستپێكرد كه ئه‌وله‌ویه‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم بوو.
سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌سته‌كه‌ش هه‌مان سه‌رچاوه وتی: گرێبه‌سته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی قانوونی شه‌فاف له‌نێوان زانكۆی نۆتینگهام و سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئیمزاكراوه و به‌پێی ئه‌و گرێبسته‌ش پاره‌كه به‌زانكۆی نۆتینگهام ده‌رێت، د.دلاوه‌ر یه‌ك دۆلاریشی وه‌رنه‌گرتووه، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه كه د.دلاوه‌ر هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا نییه.