به‌ئامانجی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی بۆ چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردن و له‌ناوبردنی مادده ژه‌هراوییه‌كان، كه له‌تاقیگه زانستیه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڕاسپارده‌ی دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و بۆردی چاره‌سه‌ری ماده ژه‌هراوییه‌كان، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆنفرانسێكی زانستی به‌ڕێوه‌برد.
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 28/2/2013 به‌ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان و ئه‌ندامانی بۆردی چاره‌سه‌ری ماده ژه‌هراوییه‌كان له زانكۆكانی كوردستان و، نوێنه‌ری ده‌سته‌ی پاراستن و چاكردنی ژینگه‌ی هه‌ولێر و، ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی بواری ژینگه و، نوێنه‌رانی ژینگه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و، ڕێكخراوه‌كانی بواری پاراستنی ژینگه‌یی به دروشمی (ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كاركردن) به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند بابه‌ت و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له باره‌ی چۆنێتی كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن و له ناوبردنی ماده ژه‌هراوییه‌كان پێشكه‌ش كران.
( خاكی كوردستان پێوستی به یارمه‌تیه) ناونیشانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بوو كه له‌لایه‌ن د.بڕوا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێًژینهوهی زانستی سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ماده ژه‌هراوه‌یه‌كان بۆ سه‌ر خاكی كوردستان پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا كورته‌یه‌كی له باره‌ی مێژوی دامه‌زراندنی بهڕێوهبهراتیهكهیان كرد، هه‌روه‌ك ئه‌و كاروچالاكیانهشی خسته‌ڕوو كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ی كه په‌یوه‌ندارن به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌و بواره‌شدا تیشكی خسته سه‌ر خراپی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ئه‌و مادده ژههراوهیانهی كه له تاقیگه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێن، كه به هۆیه‌وه له ڕابردوو زیانێكی زۆری به‌خاكی كوردستان گه‌یاندوه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ده‌ست به‌كاربووه هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مادده ژه‌هراویانه بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌زیان به‌و كارمه‌ند و مامۆستا و خوێندكار و قوتابیانه بگه‌ێنێت، كه رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ماددانه ده‌كه‌ن، نه‌زیان به‌خاكی هه‌رێمی كوردستان-یش بگه‌ێنێت. هه‌ر له چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا داوای له پارێزگاری هه‌ولێر كرد هاریكاریان بكه‌ن به دابینكردنی كۆگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مادده ژه‌هراویانه بكه‌ن، كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری مادده‌ی ژه‌هراوی له زانكۆكانی هه‌رێم بوونیان هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفراسه‌كه‌دا (د.به‌ختیار كه‌مال پسپۆرێكی بواری كیمیای گڵ) كه هاوكات سه‌رۆكی بۆردی چاره‌سه‌ری ماده ژه‌هراوییه‌كانه له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (چۆنێتی چاره‌سه‌ری پاشماوه ژههراوهییهكان به‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی) پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد، بۆ ئه‌وه‌ش باسی له پێویستی دابینكردنی كۆگایه‌ك كرد كه تێدا به‌شێوازێكی زانستی بونیاد بنرێت، تا پاشماوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له ناوببرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ماددانه زیانیان بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌گه‌ێنی و ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان.
هه‌ر له‌و كۆنفراسه‌دا نه‌وزاد هادی پارێزگای هه‌ولێر دوای ده‌ستخۆشیكردن بۆ ڕێكخستنی ئه‌و كۆنفرانسه، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا ئه‌و پاشماوانه‌ی له شاری بوونی هه‌یه 70% پاشماوه‌ی خۆراكه، ئه‌وانی دیكه‌ش بریتین له كارتۆن و نایلۆن، كه ئه‌وانیش زیانیان به ژینگه‌ی كوردستان گه‌یاندوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتۆته قۆناغێكی ترسناك، به‌ڵام پێویستی به‌هۆشیاری گشتی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان باشتر بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه بكه‌ن و پێكه‌وه پارێزگاری له ژینگه‌ی كوردستان بكه‌ین، سه‌باره‌ت به‌مادده ژه‌هراوییه‌كانی تاقیگه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا نه‌بوونه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی چۆنێتی له ناوبردنیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه، ڕێگه‌ی چاره‌ی پێویستان داناوه، بۆ مادده ژه‌هراوییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی شاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی ئاماده‌ی پارێزگاكه‌ی پیشاندا كه كۆگایهكیان بۆ دابین بكات، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش بكه‌ن.
كۆنفرانسه‌كه به گفتوگۆی نێوان ئاماده‌بووان و پارێزگاری هه‌ولێر زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كرا، واش بریاره هه‌مان كۆنفراس له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رێوه‌بچێت.