د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردودا شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری هه‌رێم زۆر سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، هەربۆیە له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانی مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتوی به‌ڕێوه‌بردن بونیاد بنێت.
یەکەمین کۆنفرانسى هاوبەش لە بوارى کارگێڕى و ئابورى
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠١٧) لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێکیدا هات، کە لە یەکەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێوان زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى لوبنانى فەرەنسى پێشکەشیکرد.
لایەنەکانى کۆنفرانس
لەو کۆنفرانسەدا، کە بەچاودێرى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەئامادەبونى عەبدولستار شەریف وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و، ژمارەیەک لە پاڕلەمانتاران و، د.نورى هەرزانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى دڵنیایى جۆرى و متمانەبەخشین لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و، سەرۆکى زانکۆ و حکومى و تایبەتەکان و، ژمارەیەک لە لێپرسراوانى کارگێڕى و ئیدارى و، مامۆستایان و توێژەران، بەناونیشانى (گەشەپێدانى بەردەوام لە هەرێمى کوردستان) دەستى بەکارەکانى کرد، لە مەراسیمى کردنەوەیەدا دواى ساتێک ڕێزگرتن بۆ گیانى پاکى شەهیدان و، نمایشکردنى دو کورتە فیلم لەبارەى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و زانکۆى لوبنانى فەرەنسى، چەند وتەیەک پێشکەشکران، لە وتارەکاندا جەخت لە پێویستى ئەنجامدانى ئەو کۆنفرانسانە کرا بۆ خستنەڕوى پێشنیازى گونجاو لە ڕێگەى توێژینەوەى زانستى بۆ چارەسەرکردنى کێشە کارگێڕى و داراییەکانى هەرێمى کوردستان.
کۆنفرانسەکە بۆ داڕشتنى سیاسەتى ئابورى کوردستان سودی دەبێ
هەر بەو بۆنەیەوە، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتارێکدا تیشکى خستە سەر بابەتێکى گرنگ و، لەو بارەیەوە و لەسەرەتاى وتارەکەیدا وتى: خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەگەڵتانم لە كۆنفرانسی تایبه‌ت به كارگێڕی و ئابوری، وتیشى سوپاسى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی دەکەم و، پڕ بە دڵ دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، هه‌روه‌های ده‌ستخۆشی له مۆدێلی كۆنفرانسی هاوبه‌ش نێوان زانكۆ حكومییه‌كان وتایبەتەکان دەکەم، ڕاشگەیاند: ئه‌م جۆره هاوكارییه زۆر پێویسته و مایه‌ی پشتگیری وهزارهتەکەمانه. بێگومان گفتوگۆ و ڕاسپاردەکانی ئەم كۆنفرانسه بۆ ئێمە جێگای بایەخە، هیواشى خواست کۆنفرانس بتوانێ ده‌ست بخاتە سه‌ر كێشه كارگێڕیی و ئابورییه‌كانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگەی كوردستان، لەهەمان کاتدا بۆ داڕشتنى سیاسەتى ئابورى کوردستان سودیان لێوەربگیرێت.
قەیرانى دارایى كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه له‌گۆڕینی شێوه‌ی به‌رێوه‌بردن هەبوە
هەر لە وتارەکەیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تیشکى خستەسەر گرنگى کۆنفرانسەکەو وتى: بابه‌تی كۆنفرانسه‌كه بۆ ئێستای هه‌رێمه‌كه‌مان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، وتیشى شاراوه نیه كه هه‌رێمه‌كه‌مان زیاتر له (٣) ساڵه دوچارى قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه، شه‌ڕی داعش و بڕینی بودجه له‌لایەن حکومەتى ئێراقیەوە هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ی ئێستان، ڕاشگەیاند: ڕاستییه‌كی تریش هه‌یه پێویسته دانی پێبنێین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له پاش (٢٠٠٥)وه شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری هه‌رێم زۆر سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، بۆیە هه‌رێمه‌كه‌مان له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانی مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتوی به‌ڕێوه‌بردن بونیاد بنێت، خۆشحاڵى خۆشیى پیشاندا كه قه‌یرانى دارایى كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه له‌گۆڕینی شێوه‌ی به‌رێوه‌بردن هەبوە، وتیشى ئێستا ئه‌م ئاڕاسته‌یه نه‌ك هه‌ر چه‌كه‌ره‌ی كردوه، به‌ڵكو له قۆناخی جێبه‌جێكردنه له زۆر بواری جیادا.
چیتر نابێ تەنها پشت بەیەک سەرچاوەى دارایى ببەستین
د.یوسف گۆران بەشێکى دیکەى وتارەکەى تەرخانکرد بۆ گرنگى وەبەرهێنان لە بوارى ئابورى و، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئابوری زانستی بە ئامانج گرتنی ئایندەیە، ئەو زانستەیە کە پێویسته ژیان بە بەراورد بەوەی ئێستا تێیداین بەرەو باشتر‌و جوانتر ببات، وتیشى میلله‌ته بچوك و ژێرده‌سته‌كان له ڕێگەی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رچاوه‌كانی ئابوری و، باش به‌ڕێوه‌بردن توانیان ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر و پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دیار بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، بۆیە ئێمەش هانى زانکۆ تایبەتەکان دەدەین هەمو هەوڵێکى خۆیان بخەنەگەر بۆ هێنانى خوێندکارى نێودەوڵەتى تا سەرچاوەیەکى دیکەى ئابورى بۆ هەرێمى کوردستان زیاد بکات و، چیتر تەنها پشت بەیەک سەرچاوەى دارایى نەبەستین، بەڵکو سەرچاوەکانى داهات فرەچەشن بن.
ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان دەسکەوتى زۆرى گەورەى بەدواى خۆیدا هێناوە
لە بەشێکى دیکەى وتارەکەشیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان کرد و، وتى: ئامانجى سەرەکیمان لە جێبەجێکردنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بریتى بو لە ئاشناکردنى زانکۆکان بەپێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتیەکان، لەهەمان کاتدا بۆ دروستکردنى ڕوحى کێبڕکێ بو لە نێوان مامۆستایان و زانکۆکان، خۆشەبەختانە تا ئێستا ئەنجام و دەسکەوتى زۆرى گەورەى بەدواى خۆیدا هێناوە و کۆڕ‌و کۆنفرانس و توێژینەوە زانستیەکان زۆر زیادیان کردوە، بۆیە هیوادارین لە ڕێگەى ئەو توێژینەوانەى لەم کۆنفرانسانە دەخرێنەڕو ببنە هۆکارێکى باش بۆ دەستنیشانکردنى کێشە ئابورى و کارگێڕییەکانى هەرێمى کوردستان تا چارەسەرى گونجاویان بۆ بدۆزینەوە، وتیشى بۆیە ئێستا لە هەمو کات زیاتر زانکۆکان پێویستیان بە پەیوەندی توندوتۆڵ لەگەڵ کێشەکانی بازاڕی کار و پیشەسازی و پرۆژەکانی دەستپێشخەری داهێنەرانە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، تەکنۆلۆجی و پیشه‌یی و بەرهەمهێنانی مەعریفی هەیە.
لەکۆتایی وتارەکەیدا هیواى خواست ئه‌م جۆره چ