د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له شاری سلێمانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی زانستیكردهوه و، له كۆنفرانسی زانستی زمانی كوردی وعه‌ره‌بی وتارێكی گرنگی پێشكه‌شكرد و، تییادا ئاماژه‌ی به‌گه‌شه‌كردنی قۆناخه‌كانی زمان و، گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان زمانه‌كان و به‌تایبه‌ت زمانی كوردی و عهرهبیكرد.
كۆنفرانسی زمان ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له زانكۆی سلێمانی، به‌چاودێری و ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌ردو (زانكۆی سلێمانی/ كۆلێژی زمان - به‌شی زمانی كوردی) و (زانكۆی به‌غداد/ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی ئیبن ڕوشد - به‌شی زمانی كوردی)، كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو زانكۆ به دروشمی (توێژینه‌وه‌ی به‌راوردكاری له نێوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بیدا) ده‌ستپێكرد..
له كۆنفرانسی زماندا (30) توێژینه‌وه ده‌خرێته‌ڕو
له‌و كۆنفرانسه‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له پاڕله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق و، سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان، زمانه‌وان و توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی (عیزالدین مسته‌فا ڕه‌سوڵ) له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌بوانی ساتێك بێده‌نگیان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان نواند، دواتر د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له وتارێكدا به‌گرنگیه‌وه باسی له كۆنفرانسه‌كه كرد و، بهخاڵیكی گرنگی وه‌سفكرد بۆ پته‌وكردنی ئاستی زمانه‌وانی نێوان زمان به‌تایبه‌ت زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌و كۆنفرانسه‌دا، كه ماوه‌ی دو ڕۆژ ده‌خاێنێت (30) توێژینه‌وه له‌لایه‌ن توێژه‌ران و مامۆستایان و پسپۆڕانی بواره‌كه دهخرێتهڕ.
زمان شوناسی نه‌ته‌وه و میلله‌تانه
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتارێكدا باسی له گرنگی زمان كرد و ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌مین تایبه‌ته‌مه‌ندی مرۆڤ توانای قسه‌كردن و دهربڕینیهتی له بیروبۆچون و هه‌سته‌كانی، ئه‌و توانایه‌ش به‌زمان ناونراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بونی عه‌قڵ و وشیاری توانای بیركردنه‌وه‌ی، وتیشی ئه‌گه‌ر له قۆناخی به‌ر له په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستبونی كۆمه‌ڵگه ئه‌و توانایه تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بوبێت له هه‌مو بونه‌وه‌ره‌كانی تر، ئه‌وا له قۆناخی دوای كۆمه‌ڵگه‌وه بوه شوناسی نه‌ته‌وه و میلله‌تان، به‌م هۆیه‌وه یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بونی زمانی تایبه‌ت و، وشه‌و زاراوه و فۆنتێكی تایبه‌ته، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زانستی زمانه‌وانی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌ی ساخكردۆتهوه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك چۆن بیرده‌كاته‌وه، ئاواش قسه ده‌كات و قسه‌كردنیشی ئاماژه‌ی بونی شوناسی ئه‌تنیكی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی خودی زانستی زمانه‌وانیه هاوچه‌رخه‌كانیش ئه‌وه یه‌كلای بۆته‌وه، كه هیچ زمانێك نیه له زمانێكی تر باشتر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچونه كۆنانه‌ی كه سه‌ره‌تاكه‌ی له ڕوی مێژوییه‌وه بۆ یۆنانی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه و ، تیایدا مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێده‌كه‌ن پۆلینكراون بۆ هۆشیار و ناهۆشیار دواجار باش و خراپ، كه هه‌مان ئه‌و ئاراسته‌یه له كۆن و تازه‌دا به‌رده‌وام به‌پاساوی سیاسی، ئاینی، كۆمه‌ڵایه‌تی جیا زۆرجار له ناو بۆته‌ی هه‌مو زمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌جۆرێك له جۆره‌كان دوباره كراوه‌ته‌وه و، زۆرجاریش كراوته بنچینه‌یه‌كی سیاسی و ئایدۆلۆژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می گه‌شه‌كردنی فكری ناسیۆنالیستی نادیموكراسی.
دیوارێكی مه‌عنه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی له نێوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی دروستكراوه
هه‌ر له وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له دۆخی زمان له ئێراقی نوێكرد و له‌و باره‌یه‌وه وتی: مێژوی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێراقی هاوچه‌رخ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ مێژوی سه‌پاندنی سیاسه‌تی تاكه زمانی ده‌وڵه‌ت بوه، كه له پشتیه‌وه سیاسه‌تی فه‌رامۆشكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بونی هیچ نه‌ته‌وه و زمانێكی تری له‌خۆگرتوه، وتیشی بێگومان میكانزمه‌كانی سه‌پاندنی ئه‌م سیاسه‌ته قۆناخ به‌قۆناخ و به‌شێوه‌ی جیا خۆی نمایشكردوه، كه لوتكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته شۆڤینیه دوژمنكاریانه به‌رامبه‌ر كورد بریتی بوه له ته‌عریبكردن، كه له ناوه‌ڕۆكدا به‌شێك بوه له سیاسه‌تی جینۆساید و له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یی، ڕونیشكرده‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ سه‌پاندنی دنیابینی ناسیۆنالیستانه‌ی خۆی كه یه‌كیك له لێكه‌وته هه‌ر خراپه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته بریتیه له دروستبونی دیوارێكی مه‌عنه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی له نێوان زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌پێچه‌وانه‌ی قۆناخه‌كانی پێش‌و، كه تیایدا په‌یوه‌ندی كورد به زمانی عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ئیتنیكییش نه‌بوبێ، په‌یوه‌ندییه‌كی شارستانی و ڕوحی بوه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئاوڕ له په‌یوه‌ندی كورد به‌زمانی عه‌ره‌بی بده‌ینه‌وه، ئه‌وا سه‌رباری جیاوازی ڕیشه‌یی و بونیادی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، به‌ڵام له چه‌ندین ڕوی تره‌وه ده‌چنه‌وه سه‌ریه‌ك، یه‌كه‌مین ڕاستیش ئه‌وه‌یه، كه زمانی عه‌ره‌بی ته‌نها زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی نیه، به‌ڵكو قالبی ڕۆشنبیری و كه‌لتورێكی ئاینیشه، كه هه‌مومان تیایدا به‌شدارین و، بۆ سه‌دان ساڵ زانایانی كورد و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی به‌و زمانه قسه‌یان كردوه و، ئه‌ده‌بیانی كلاسیكی ئێمه‌ش پریه‌تی له‌و شیعرانه‌ی كه شاعیرانمان به‌شانازییه‌وه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌ربڕیان له هه‌ست و سۆزی خۆیان كردوه، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی تێكداوه و ئاڵۆزی كردوه زمان نیه، به‌ڵكو سیاسه‌ته له ناو زماندا، ده‌ركه‌وتنی فۆرمێك له ناسیۆنالیزمی نادیموكراسی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه، كه زمان وه‌ك قالبێك بۆ مه‌عریفه گۆریوه‌ته‌وه به سیاسه‌تی له قالبدان له رێگه‌ی زمانه‌وه.
دۆخه‌كه له‌باره بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی سروشتی نێوان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له ئه‌ركی زانستخوازانی زمان كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌ركی زانستخوازانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی زانستی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و نه‌هێشتنی سیاسه‌تی شۆڤینیه‌كان و ڕزگاركردنی زمانه‌وانیه له ده‌ست ئایده‌لۆژیا، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركێكی نیشتیمانیمان له ئه‌ستۆیه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا، كه زه‌مینه‌ی یاسایی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش له ئێراقدا له هه‌مو كات له‌بارتره بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی سروشتی په‌یوه‌ندی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئاڵوگۆڕی زانستی و كاری هاوبه‌ش.
كاتی ئه‌وه هاتوه له بری سیاسیه‌كان خوێندكارانی زمان و مامۆستایان كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن
د.یوسف گۆران به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ بارودۆخی زمان له سه‌ده‌ی نوێ له ئێراق و بۆ ئه‌وه‌ش ڕونكردنهوهی زیاتری دا‌و وتی: سه‌ده‌ی بیست وه‌ك چۆن سه‌ده‌ی ناسیۆنالیستی تونده‌ڕه‌و بو له ئێراق، به‌هه‌مان شێوه سه‌ده‌ی بهسیاسیبونی زمانیش بوه، سه‌رده‌می شێواندنی ئه‌م بواره مرۆیی و شوناسه كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه بوه، سه‌ده‌ی وێرانكردنی دۆخی سروشتی گه‌شه‌كردنی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه بوه له رێی وێرانكردنی دۆخی سروشتی زمانه‌وه، وتیشی بۆ بیانكردنهوهی متمانه‌و ئاسیكردنه‌وه‌ی خودی ژیان له‌م وڵاته یه‌كێك له بواره هه‌ره گرنگه‌كانی بواری زمان و بایهخپیدانیهتی، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه كاتی ئه‌وه هاتوه له بری سیاسیه‌كان خوێندكارانی زمان و مامۆستایانی زمانه‌وانی دهستپیشخهربن له كاری هاوبه‌ش و زانستی بۆ پێشخستنی زمانه‌كانیان و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مێكدا كه به‌هۆی گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیا په‌یوه‌ندی جیهانگیرییه‌وه، هه‌مو زمانێك ڕوبه‌ڕوی گرفتی تازه و ته‌حدای نوێ بۆته‌وه، ڕونیشیكرده‌وه، كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام و به‌پێیی توانا له پاڵ بایه‌خدان به‌زمانی كوردی، بایه‌خمان به‌زمانه‌كانی دیكه داوه، چونكه پێمان وابوه زانستی زمان وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه زانستێكی جیهانیه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شی زمانی سریانیمان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كرده‌وه، چونكه یه‌كیك له زمانه گرنگه‌كانی و ده‌وڵه‌مه‌نده به‌سه‌رچاوه‌ی مێژوی گرنگ، له‌هه‌مان كاتدا بۆ بایه‌خدان به‌زمانی كوردی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار به‌رنامه‌ی (كوردش سكۆله‌رشیپ)مان ڕاگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه خوێندكارانی بیانی ده‌توانن بێنه كوردستان و فێری زمان و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوری كوردی ببن.
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هیوای خواست ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنفرانسه‌كه گرنگی زانستی لێبكه‌وێته‌وه و، ببێته نه‌ریتێكی ساڵانه و سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ توێژینه‌وه‌كانی بواری په‌یوه‌ندی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و، دۆزینه‌وه‌ی گرفته‌كان و، دواجاریش چاره‌سه‌ركردنیان.
لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆنفرانس
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی به‌غداد پێشكه‌شكرا و، تییدا به‌گرنگیه‌وه باس له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسه كرا، دواتریش دانیشتنی یه‌كه‌می كۆنفڕانس ده‌ستپێكرد، به‌دوای ئه‌وانیشدا پانێڵه‌كانی كارنامه‌ی كۆنفرانس ده‌ستیانپێكرد، واش بڕیاره له ماوه‌ی دو ڕۆژدا (30)توێژینه‌وه پێشكه‌ش بكرێ.
جیۆپارك له ده‌سته‌ی كوردستانی كرایه‌وه
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له ده‌سته‌ی كورستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی له شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان پاركی (جیوپاركی) كرده‌وه، دوای كردنه‌وه‌ی پاركه‌كه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌و پاركه، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له‌و پڕۆژه گرنگ و تایبه‌ته كرد و، هیوای خواست ببێته وێسته‌گه‌یه‌ك بۆ ناساندنی قۆناخه‌كانی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ و جیهانی مرۆیی به‌خوێندكاران و توێژه‌ران.
تاقیگه‌ی فێرخوازی خوێندكاران كرایه‌وه
هه‌ر له ده‌سته‌ی كورستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (تاقیگه‌ی فێرخوازی خوێندكاران)ی كرده‌وه، ئه‌و تاقیگه‌یه كه تایبه‌ته به‌خوێندكاران و فێرخوازان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له د.پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی بۆردی ده‌سته‌ی كورستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ستافی ده‌سته‌كه كرد و، هیواشی خواست ئه‌و تاقیگه‌یه ببێته ناوه‌ندێك بۆ فێربون و ڕاهێنانی خوێندكاران له‌سه‌ر بواره جیاكان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی.