Nov 2016

ئاگادارییەک بۆ کاندیدەکانی لیستی (٥٠) و(٥١)

newsitem-1475-27.12.2012-ku.jpg

ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە کە دوای ڕاگەیاندنی لیستی (٥٠)ی چەکی موستەحەقاتی دارایی کاندیدەکانی تواناسازی کە بریتی بوو لە (٢٧٠) ناو، وە لە ڕۆژی (١٧/١٢/٢٠١٢) ڕاگەیەنرا، وە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠١٢) لیستی (٥١) ڕاگەیەنرا کە (١٦٥) ناو دەگرێتە خۆ.

داواکارین لە سەرجەم بەڕێزان بریکاری ئەو کاندیدانەی کە ناویان لە هەردوو لیستی سەرەوە لە (وێب سایتی ) وەزارەتمان دا هاتووە، سەردانی بەشی ژمێریاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ وەرگرتن و کاش کردنی چەکەکان بە زووترین کات، لەبەر کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی (٢٠١٢).

       

                  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

                                       ٢٧/١٢/٢٠١٢