بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد)
بەهۆى کۆچى دوایى مامۆستاى بەشى فیزیا لە کۆلێژى زانستى زانکۆى سلێمانى (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى ئێوەو کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانی و مامۆستاو ستافی زانكۆى سلێمانى دەکەم
(پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) یەکێک لە مامۆستا دڵسۆزەکانى پرۆسەى خوێندن و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان و لەماوى ساڵانى تەمەنیدا خزمەتێکى بەرچاوى بە بوارى زانست و زانیارى مەعریفە کردووەو جێ پەنجەى بۆ پێگەیاندنى نەوەکانمان لەبیر ناکرێت و هەمیشە وتەکانى دەبن بەبەشێک لە یادەوەى بۆ مامۆستاو هاوڕێکانى و وانەکانیش دەبن بە زانست و فێربوون بۆ ئەو نەوەیەى لەژێر دەستى ئەو ئاشناى زانستى نوێى سەردەم کراون.
بۆیە کۆچى دوایى (پرۆفیسۆر د. حمید مجید احمد) بەخەسارەتێک بۆ بوارى زانست و فێرکردن و لایەنى ئەکادیمى لە کوردستانى دەزانین.
هیوادارین خواى گەورە خواڵێخشبوو بەبەهەشتى بەرین شاد بکات و، سەبرو دڵنەواى بنەماڵەو کەسوکارەکەشى بدات.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
د. یوسف گۆران
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى