ڕۆژی 10 /2012/12 شاندێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر گۆڤه‌ند شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن، به‌یاوه‌ری دكتۆر ماهر عه‌بدلواحید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ئارام خان به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی ناردن و ئاڵا خان به‌رێوه‌به‌ری نێردراوان . سه‌ردانی زانكۆكانی وڵاتی قوبرسییان كرد.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه، ئاشنابوون بوو به پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی خوێندنی باڵا له‌و زانكۆیانه و به‌ستنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌وان و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنی باڵا.
له‌سه‌ردانی زانكۆكاندا، كه پێنج زانكۆی به‌ناوبانگی له خۆگرتبوو و بریتیبوون له ( زانكۆی شه‌رقولئه‌وسه‌ت و زانكۆی قوبرسی نێوده‌وڵه‌تی، زانكۆی لێفكهی ئه‌وروپی، زانكۆی شه‌رقی ئه‌لئه‌دنا و زانكۆی كیرنای ئه‌مریكی)،له گشت زانكۆكاندا دكتۆر گۆڤه‌ند و شاندی یاوه‌ری،پوخته‌یه‌ك له به‌رنامه و نه‌خشه ڕێگای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌ڕێمی كوردستانیان بۆ لایه‌نی خانه‌خوێ شیكرده‌وه و هه‌نگاوه‌كان و په‌رۆشییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان هه‌رێم و به‌ستنی په‌یوه‌ندی به زانكۆكه ئاست به‌رزه‌كانی جیهان روونكرده‌وه..... .....