وەزیرى خوێندنى باڵا هاوخەمى بۆ مەزهەرى خالقى و خانەوادەکەى دەردەبڕێت

WAZARAT

براى بەڕێزم مامۆستا مەزهەرى خالقى
بەداخ و کەسەرەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى دوایى خاتوو (رێسان)ى هاوسەرتانم پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
لەخواى گەورە داواکارین خوالێخۆشبو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت و دواین خەم و کۆستى بنەماڵەکەتان بێت.

 

براى دڵسۆزتان

د. ئارام محمد قادر

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

١٧/٩/٢٠١٩