خۆشبەختانە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و گەنجانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر ڕوو لە خوێندنی باڵا دەکەن. بێ گومان هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌يه كه درێژه به خوێندنی بدات، وه ئه‌ركی سه‌ر شانی حكومه‌ته كه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موان بڕه‌خسێنێ، جا به پاره بێ وهيان به‌بێ به‌رابه‌ر. به‌لام توانای وه‌رگرتن له ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا هه‌ميشه سنووردار بووه و هه‌ر به سنوورداريش ده‌مێنێته‌وه، وه ژماره‌ی قوتابيانيش ڕوويان هه‌ر له زيادی بووه. بۆيه، ئه‌ركی حكومه‌ته كه پلانی هه‌بێ و مه‌رجی بنه‌ره‌تی دياری بكات و به‌رده‌وام به پێی ئهولهويهتهكانی هه‌رێم پێداچوونه‌وه به مه‌رج و ڕێنماييهكاندا بكات. به دڵنياييه‌وه، حكومه‌ت هه‌ميشه هه‌وڵی جيددی داوه بۆ ئه‌وه‌ی زياترين ژماره‌ی خوێندكاران له زانكۆ و په‌يمانگاكان جێگه‌يان بۆ بكرێته‌وه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی سازش له‌سه‌ر كواڵيتی خوێندن بكرێت.
له ساڵانی پێشتر، له كاتێكدا له زانكۆ عيراقيهكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ميچی ته‌مه‌ن بۆ خوێندن كرابوويه (24) ساڵ كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان به سی (30) ساڵيی هێشترايهوه چونكه ده‌كرا كه جێگه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی ئاماده‌يی له زانكۆكاندا بكرێته‌وه، و هاوكات خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌نتر ڕێگاچاره‌ی تريان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو. به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی ده‌رچوانی ئاماده‌يی له توانای وه‌رگرتن تێپه‌ڕيوه و قوتابيانيش ڕێگای تريان لهبهردهمدايه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواتهكانيان بهێننه دی. بۆيه‌ش بۆ ساڵی ئيمساڵ لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن ڕێنمايی نوێی ده‌ركردوه و ميچی ته‌مه‌نی وه‌رگرتنی كردوه‌ته (25) ساڵ، كه هێشتا ساڵێكيش له سه‌رووی زانكۆ و پهيمانگاكانی عيراقيدايه. هاوكات، ميچی ته‌مه‌نی بۆ ئه‌و قوتابيه زيرهكانهی كه كۆنمره‌يان له %85 زياتره، به بهرزكراوهيی هێشتۆته‌وه.
مايه‌ی خۆشحاڵيه كه ئێستا چه‌ندين ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ی كه ته‌مه‌نيان له (25) ساڵ زياتره و كۆنمره‌يان له %85 كه‌متره، له ئارادايه، كه بریتین لە:
- خوێندنی ئێواران له چه‌ندين زانكۆ و پهيمانگای هه‌رێمدا به‌رده‌وامن.
- خوێندن به سیستەمی پاراڵێل لەو زانکۆیانەی کە خوێندنی پاراڵێڵیان تێدا کراوەتەوە.
- خوێندن لە زانکۆ ئەهلیەکان.
سه‌باره‌ت به خوێندنی ئێواران
دياره كه هه‌ندێ زانكۆ له‌به‌ر كه‌ميی مامۆستا و كه‌ميی بودجه و كه‌موكوڕی پێداوايستيهكانی تر و دابه‌زينی كواڵيتی، بڕياريان داوه كه كۆتايی به خوێندنی ئێواران بهێنن. ئه‌و بڕيارانه هی وه‌زاره‌ت نين به‌ڵكو هی خودی زانكۆكانن و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تيش له دوای ڕه‌چاو كردنی هۆكاره‌كان ڕێزی له سه‌ربه‌خۆيی ده‌زگاكان گرتووه و بڕيارهكانی په‌سه‌ند كردوون. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌يه له چه‌ندين ده‌زگادا خوێندنی ئێواران به‌رده‌وام كراوه وهيان سه‌رله‌نوێ كراونه‌ته‌وه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.