دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەهاوکاری ریکخراوی (CNOUS) ی فەرەنسی پرۆژەیەکی هاوبەشیان بەئەنجام گەیاند بۆهاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی تاوەکو بتوانن لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی فەرەنسا درێژە بەخوێندن بدەن.
لەقۆناغی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم پرۆژەیە (٨٤) کانددیدی بەرنامەی تواناسازی داوایان پیشکەش کردووە، خۆشبەختانە پرۆسەکە زۆر بەسەرکەوتوویی بەرێوە دەچێت دوای پێداچوونەوەی فۆرمی داواکارییەکان لەلایەن ڵیژنەیەکی پسپۆڕی ڕێکخراوی (CNOUS) ەوە (٦٢) پێشکەشکار لە کانیدەکانی بەرنامەی تواناسازی پاڵێوراون بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن. داوا لەم پاڵێوراوانەی خوارەوە دەکەین کە رۆژانی ٢٧-٢٨/ ٩/ ٢٠١١ کاتژمێر (١٠) ی سەرلەبەیانی لە (پەیمانگای فەرەنسی هەولێر/گەرەکی سەلاحەدین/بەرانبەر مۆتێل پاندا) ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.