دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی لێژنه‌ی باڵای زانستی و خوێندنی باڵا، بڕيار درا به دواخستنی ده‌ست پێكردنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ 29ی كانونی دووه‌می 2011. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌و دواخستنه ئه‌وه‌يه كه ده‌رفه‌ت بدرێته بۆڕدهكان و سه‌نته‌ره‌كان كه به بێ په‌له كردن ووردبينی له ده‌ره‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كانی توانستی زانستی و سكاڵاكانی پێشكه‌شكاران بكه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ئايندهشدا باشتر ئاماده باشی بۆ كۆڕسی يه‌كه‌می خوێندن بكه‌ن. واته ئامانجی سه‌ره‌كی له دواخستنه‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و خوێندكاران و ئاستی به‌رزی خوێندن باشتر بپارێزرێت.