بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووی عيراق، ده‌رگای خوێندن له زانكۆ و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنيكی به پێی سيسته‌مێكی سه‌رده‌ميانه بۆ كه‌رتی تايبه‌ت كرايه‌وه. به پێی ئه‌و سيسته‌مه تازه‌يه، ڕێژهيهكی دياريكراو له كورسيهكانی خوێندنی بهكهلۆريۆس و ديپلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنيكی حكومه‌تی بۆ كه‌رتی تايبه‌ت ته‌رخان ده‌كرێ، و خوازيارانی خوێندن ده‌توانن له حيسابی خۆيان وهيان لايه‌نێكی پشتگيريكهر درێژه به خوێندنيان بده‌ن.
ده‌ستكه‌وتی مێژوويی:
ئه‌و جۆره سيسته‌مه‌ی خوێندنی پاڕاڵال وهيان (التعليم الموازی) دهروازهيهكه بۆ چه‌ندين مه‌به‌ستی پيرۆز، له‌وانه:
يه‌كه‌م: ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو فێرخوازانی هه‌رێم و هێنانه‌دی خه‌ونی هه‌موو خوازيارێكی زانست به‌بێ ڕه‌چاو كردنی مه‌رجی ته‌مه‌ن، به تايبه‌تی بۆ ئه‌و كوڕ و كچانه‌ی كه پێشتر ههليان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و تا ئێستا مه‌جبور بوونه چاوه‌رێ بكه‌ن وهيان ڕوو له هه‌نده‌ران بكه‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زانكۆيی.
دووه‌م: ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له زانكۆكانی هه‌رێم بكه‌ن و به پشتگيری دارايی ده‌ره‌كی له كوردستان بخوێنن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته مايه‌ی ناساندنی هه‌رێم وه‌ك سه‌نته‌رێكی زانستی به جيهانی ده‌ره‌وه و هێنانه ژووره‌وه‌ی داهات.
سێيه‌م: په‌يدا كردنی داهاتێكی سه‌ره‌كی بۆ په‌ره‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی زانكۆكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كواڵيتی خوێندن. به‌و پێيه، زانكۆكانی هه‌رێم زياتر به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيی ده‌چن و كه‌متر پشت به دارايی و کۆمەکی حكومه‌ت ده‌به‌ستن.
له ئاينده‌يه‌كی نزيكدا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی دارايی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ڕێنمايی نوێ بۆ ته‌رخان كردنی كورسی خوێندن بۆ كه‌رتی تايبه‌ت و چۆنێتی دياريكردنی كرێی خوێندن و ميكانيزمی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌رجيه‌كان داده‌رێژرێت.لەکاتی وەرگرتنی خوێندکار پێوەرە زانستیەکان بەتەواوی ڕەچاودەکرێت،خوازیار دەبێ مەرجەکانی کۆنمرەو توانستی زمان و کۆمپیوتەری تێدابێت.ئەمەش بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئاستی جۆری یە لە بواری خوێندن.به‌و بۆنه‌يه‌وه،وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی وه‌زير و بريكاری وه‌زيری دارايی و كارمه‌نده پسپۆڕه‌كانی وه‌زاره‌تی دارايی كرد بۆ هاوكاریان و ڕێخۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌سكه‌وته مێژووييه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم.
شايانی باسه كه سيسته‌می نوێ له ساڵی ئيمساڵهوه بۆ خوێندنی ديپلۆم و ماسته‌ر په‌يڕه‌و ده‌كرێ، و به شێوه‌يه‌كی سنوورداريش له خوێندنی به‌كالۆريۆس په‌يڕه‌و ده‌كرێ. به‌ڵام داڕشتنه‌وه‌ی ڕێنماييه‌كان پێويستی به كات هه‌يه و دواتر به ووردهكاريهوه ڕادهگهيهنرێت. وه‌رگرتنی خوێندكارانی كه‌رتی تايبه‌ت و دابين كردنی كورسيه‌كانيان له‌سه‌ر حيسابی كورسيهكانی ناوه‌ندی وه‌رگرتن نابێت، به‌ڵكو شانبه‌شان و ته‌واوكه‌ری ده‌بێت. واته، له ڕێژه و ژماره‌ی وه‌رگرتنی قوتابيانی ده‌رچووی ئاماده‌يی كه‌م ناكرێته‌وه.