بەڕێزان/ سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بابەت/ پیرۆزبایى
لە یادی(٤۰) ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە ئێوەو, سەرجەم خوێندکارانى کوردستان دەکەم.
کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان وەک ڕێکخراوێکى پیشەیى ڕۆڵی دیاریان هەیە لەبەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندندا.
هیوادارین لەم دۆخە تایبەتەی کە کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێ کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان لە هەمو کات زیاتر درک بەهەستیاری قۆناغەکە بکەن و، یادەکەشیان بکەن وێستگەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی ڕابردوییان و داڕشتنی بناغەیەکی باشتر بو کارەکانی داهاتویان. لەهەمان کاتدا ببنە فاکتەری بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و مەعریفە لە کوردستان، هیواداریشم کۆمەڵەی خوێندکاران وەک هەمیشە ببێتە پردی پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکار و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان، تا بەیەکەوە بتوانین نەوەیەکی گۆشکراو بەبیروباوەڕی سەردەمیانە بۆ کۆمەڵگەکەمان ئامادە بکەین.
ئومێد دەکەم لە ساڵی نوێی تەمەنى ڕێکخراوەکەتاندا، کاروچالاکیەکانتان ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستە دیموکراسیی وپیشەییەکانی خوێندکاران لەسەرجەم قۆناغەکانى خوێندن لە کوردستان.
جارێکی دیکە ئەم یادەتان لێ پێرۆزە دەکەم