له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2010-2011 : مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ فه‌رمانبه‌ره موڵه‌ت پێدراوه‌كان هه‌موو مووچه و ده‌رماڵه جێگیره‌كان ده‌یان گرێته‌وه.
ئه‌م برِیارهش له نووسراوی ژماره 11978 له 23-8-2010 هاتووه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان گشتاندنی بۆ كردبوو له‌سه‌ر زانكۆكان وهه‌ردوو ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی له هه‌ولێر وسلێمانی ودامهزراوهكانی تری خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش دوای رِهزامهندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت به نووسراویان ژماره 8269 له 22-7-2010 له‌سه‌ر ده‌ستپێكردن به پراكتیزه‌كردنی یاسای ژماره 14 له ساڵی 2009 یاسای هه‌مواركردنی مادده‌ی (50) له یاسای خزمه‌تی شارستانی هه‌مواركراوی ژماره 24 له ساڵی 1960 ، ئه‌مه‌ش له ده‌ستپێكی سالُی نوێی خوێندنی 2010-2011ه‌وه ده‌بێت.
شایانی باسه ماده‌ی (50) له یاسای ئاماژه‌پێكراو تایبه‌ته به مۆڵه‌تی خوێندنی فه‌رمانبه‌ران، جا ئه‌و مۆڵه‌ته له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بن یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌مه‌ش به پێی مه‌رج وشوێن پێگه و مۆڵه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی.....
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشتر مۆڵه‌تی خوێندن بۆ فه‌رمانبه‌رانی مۆڵه‌ت پێدراو نیو مووچه بوو.
وا چاوهرِوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ببیًته پاڵپشتیه‌كی به‌هێز بۆ باشتركردنی ئاستی بژێوی فه‌رمانبه‌ره مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنیان، و ئاستی زانستی له هه‌رێمدا .
سەر 2016