كێشه‌ی قوتابیانی زانكۆی شاهانه له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابيهكانهوه كۆتایی پێهات ئه‌مڕۆ 20/10/2011 كاتژمێر 11ی به‌یانی ،وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عبدالعزیز علاءالدين، به ئاماده‌بوونی ياريده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان دكتۆر جه‌مال كمال حسێن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی قوتابيانی زانكۆی شاهانه كۆبوونه‌وه و دوا بڕیاری وه‌زاره‌ت له‌باره‌ی كێشه‌ی قوتابیانی زانكۆی ناوبراو ڕاگه‌یاندرا. خوێندكارانیش به خۆشحاڵيه‌وه پێشوازییان له بڕیاره‌كه كرد و سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان كرد كه سه‌رجه‌م بڕيارهكانی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران كرده‌وه و گوتی" ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه بووه كه ئاينده‌ی ئێوه نه‌كرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی بيزنيس، وه هه‌ر له‌سه‌رتاوه پێمان له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێوه و خه‌ڵكی هه‌رێم داگرت و ڕێگه‌شمان نه‌داوه بازرگانی به زانست بكرێت. جا هه‌وڵه‌كانی ئێوه بۆ زامين كردنی ئاينده‌يه‌كی گه‌ش و هه‌وڵه‌كانی ئێمه بۆ به‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێم ته‌واوكه‌ری يه‌كترن".
وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رز ڕاگرتنی ئاستی زانستی و كواڵیتی زانكۆكانی هه‌رێم كرده‌وه و دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای له مه‌ڕ كێشه‌كانی قوتابیانی زانكۆی شاهانه روونكرده‌وه‌و گوتی " وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه سه‌رجه‌م قوتابیان قۆناغی یه‌كه‌م، به‌ڕه‌سمی و به فه‌رمانی وزاری له زانكۆكانی (ئیشق، جیهان و هه‌ولێر) له‌هه‌مان قۆناغ و به هه‌مان پسپۆڕیه‌كه‌ی زانكۆی شاهانه وه‌ربگیرێنه‌وه . هه‌روه‌ها ڕێگه به زانكۆ نوێكانيان دراوه كه ده‌رفه‌تی تاقی كردنه‌وه بۆ ئه‌و خوێندكارانه بڕه‌خسێنێ كه له قۆناغی یه‌ك خوێندوويانه و ئاماده‌ن تاقی بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه قۆناغی دوو. به ته‌نسيق له‌گه‌ڵ زانكۆ تازه‌كان، لێژنهيهكی تايبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و پڕۆسه‌يه پێك هێنراوه و ئاماده‌باشی له ئارادايه كه تاقی كردنه‌وه‌كان يهكسهر له دوای جه‌ژن ئه‌نجام بدرێن.
نوێنه‌رانی قوتابیانی زانكۆی شاهانه، خۆشحاڵی خۆیان بۆ بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ده‌ربڕی و زۆر سوپاسی به‌رپرسانی زانكۆ ئههليهكانی (هه‌ولێر و جیهان و ئیشق) كرد و به‌ڵێنیاندا كه كۆشش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا قوتابی نمونه‌ییان لێ ده‌ربچێت.