به‌سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له دواین كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاری گۆڕانكاری له خوێندنی ماسته‌ری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرد.
پاش چه‌ندین دانیشتن و تاوتوێكردن و گفتوگۆی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆڕ و ئه‌كادیمی و زانكۆ‌و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای هه‌رێم و له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و بازاڕی كاری هه‌رێم بهكادرانی پسپۆڕ‌و ئه‌كادیمی و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دوا كۆبوونه‌وه‌یدا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بڕیاریدا گۆڕانكارییه‌كانی خوێندنی ماسته‌ر په‌سه‌ند بكات و خوێندكارانیش ده‌توانن له رێگه‌ی كۆلێژهكانیانهوه داخوازی پێشكه‌ش بكه‌ن.