بۆ خستهڕوی پڕۆژه‌كانی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (4/11/2013) ڕێكخراوی دادی وئاڵمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆكانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڕێكخست.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا د.ئامانج سه‌عید راِوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له وته‌یه‌كدا دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان، ئاماژه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری به‌رده‌وامی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ڕێكخراوی دادی ئاڵمانی كرد و ڕاگه‌یاند: ڕێكخراوی داد به‌هۆی ئه‌و ئه‌زمونه زۆره‌ی له بواری ئاكادیمی و زانستی هه‌یه، سودێكی زۆریان به‌كارو پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گه‌یاندوه‌و بونه‌ته هاریكارێكی سه‌ره‌كی سه‌رخستنی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت، به‌تایبه‌ت له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی ئا‌ڵمانیا و كارئاسانیكردن بۆ كاندیداكانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ خوێندن له زانكۆكانی ئا‌ڵمانیا، هیواشی خواست پڕۆژه‌كانی ساڵی نوێی ڕێكخراوی داد وه‌ك ساڵانی ڕابردو سود به‌خش بن بۆ بواری ئه‌كادیمی و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان و تهواوكهی ئه‌و هاوكاری و كاری پێكه‌وه‌یه بن كه بناغه‌كه‌ی چه‌ند ساڵێكه داڕێژراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا خاتو (نورا شه‌ڤ ب هه‌یڤ) لێپرسراوی لقی هه‌ولێری ڕێكخراوی داد، ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕو، كه باسكردن بو له پڕۆژه‌كانی ساڵی داهاتوی ڕێكخراوه‌كه‌یان له كوردستان، ئه‌وه‌ش بریتی بو له ڕه‌وانه‌كردنی ژماره‌یه‌ك خوێندكار و قوتابی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی باڵا له‌زانكۆكانی ئا‌ڵمانیا له‌سه‌ر بودجه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌سه‌ر بودجه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراوی دادی ئاڵمانی ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش باسی له ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی نێوان زانكۆكان و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش له نێوان زانكۆكانی ئا‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری ئه‌كادیمی له كوردستان.