بۆ یەکەمجارە لە مێژوى خوێندنى باڵاى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتێکى گەورە لە زانکۆکانى هەرێم بۆ پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەرو دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) دەڕەخسێنێت، ئەویش بە تەرخانکردنى زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج هەزار کورسى خوێندن بۆ ئارەزومەندانى خوێندنى باڵا.
لهم بارهیهوه (سهرتیپ خالص - بهڕێوهبهری خوێندنی باڵا) له فهرمانگهی توێژینهوه و پهرهپێدان له وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی له لێدوانێكدا بۆ وێبسایتی وهزارهتى راگهیاند: ئەمڕۆ (٥/١/٢٠٢٠) پڕۆسهی پێشهشكردنی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵاى یەک ساڵە و ماستهر و دكتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد، وتیشى: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵە و ماستەر و دکتۆرا، لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت، وەزارەتەکەمان پێداچونەوەى بە کورسیەکانى گشتى کرد کە شێوازى خوێندنەکە بەخۆڕاییە، بۆ ئەمەش ژمارەیەکى بەرچاو لە کورسى تەرخانکراوى گشتى بۆ فەرمانبەرانى دامەزراو بەشێوەى هەمیشەیی لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان زیادکران، بەمەش دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکارانى دامەزراو دەڕەخسێت.
بهڕێوهبهری خوێندنی باڵا له فهرمانگهی توێژینهوەو پهرهپێدان ڕاشیگەیاند: لە کۆبونەوەى ڕابردوى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا لەبەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوان و بۆ پێدانى دەرفەت و ڕەخساندنى هەلى زیاتر، کەسوکارى پلە (١) یەکى شەهیدو ئەنفالکراوهكان (هاوسهر، كوڕ و كچ)، ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى خوێندنى ماستەرو دکتۆراى تێدا بێت و، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، لەدەرەوەى پلان، کورسی خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخان دەکرێت.
هەروەک وتیشى ژمارەیەک کورسى دیکەى خوێندنى باڵا/ ماستەرو دکتۆرا بۆ فەرمانبەرو مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆى کەرکوک و پەیمانگەى کەرکوک تەرخاندەکرێت، کە دەتوانن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەشى کورسیە تەرخانکراوەکان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پشتگیرى لە نوسینگەى وەزارەتەکەمان لەشارى کەرکوک هاوپێچ بکات لە کاتى پێشکەشکردن.
بهڕێوهبهری خوێندنی باڵا له فهرمانگهی توێژینهوه و پهرهپێدان له وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی وتیشى: لە پێناو دروستکردنى دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکاران و لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆسەى پێشکەشکردن درێژ دەکرێتەوە، بەمەش گۆڕانکارى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن دا دێت بهم شێوهیهی خوارهوه:
- ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 26-1-2020) بهردهوام دهبێت.
- تاقیكردنهوهی توانستی زانستی: رێكهوتی (2-2-2020).
هەر لە لێدوانەکەیدا سەرتیب خالص: ئاماژهی بۆ ئەوەکرد ئەمڕۆ پلان و ژمارهی كورسی خوێندن له گشت بهش و پسپۆرییهكانى خوێندنی باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵە و ماستهر و دكتۆرا له لایهن وەزارەتەوە بە پەسەندکراوى بۆ زانکۆکان نێردراو لەلایەن زانکۆکانیش بڵاودەکرێتەوە.
جێگەى ئاماژەیە لە بەشێک لە زانکۆکان پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆى باڵاو ماستەر و دکتۆرا بەشێوەى ئۆنڵاین دەبێت، بەمەش پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى وێسب سایتى ئەو زانکۆیانە داواکارى بە ئۆنڵاین پێشکەش بکەن.