كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه 4/5/2010 له مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری زانكۆی دهۆك، (پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك به‌شداری كۆنفرانسی بایۆلۆجی زانكۆی دهۆكی كرد.
له وته‌یه‌كدا وه‌زیری خوێندنی باڵا" باسی گرنگی ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه‌ی كرد‌و ده‌ستخۆشی كرد له رێكخه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنفرانسه‌كه و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له كاره‌كانیان بۆ خواستن و داوای له راگر‌و مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆكه كرد، هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی له كوردستان.
هه‌ر له كۆنفرانسه‌كه‌دا، د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌ك پرۆفیسۆر و مامۆستایه‌كی زانكۆ دهرسگوتارێكی پێشكه‌شی مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی دهۆك كرد