د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "به‌هه‌وڵ و ماندوبونی زۆری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى و, وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى توانرا بڕی (9804331) وەک شایستە داراییەکان بۆ خوێندكارانى تواناسازى دابین بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌كاتێكدایه, کە هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی داراییدایە, بۆیه ده‌توانین بڵێین: "خه‌می ژیان و خوێندنی خوێندکاران به‌ئاستێكی به‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لە ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت سه‌یر ده‌كرێت". ئەوەشى ڕاگەیاند: "ته‌مویله‌كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه و, ده‌توانین سه‌رجه‌م پاره‌ی شایسته‌یی خوێندكاران، تا مانگی مایسی 2015 بەسەر خوێندکارانى تواناسازى دابەش بکەین, ڕونیشکردەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا لیستى ناوى خویندکاران کە شایستە داراییەکان دەیانگریتەوە بڵاودەکەینەوە.