ئاگادارییەک بۆ ئەو کاندیدانەی تواناسازی کە داوایان بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا پێشکەش کردووە دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی بەرنامەی (Kurd DAAD) یان بە ئەنجام گەیاند بۆ هاوکاری کردنی کاندیدەکانی بەرنامەی توانا سازی بۆ ئەوەی بتوانن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا درێژە بە خوێندن بدەن.
پاش پێشکەش کردنی فۆرمی داواکاری ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی لە قۆناغی دووەمدا ٢٢ پێشکەش کاری پاڵاوتووە لە کۆی ٤٨.
داوا لە سەرکەوتووەکانی ئەم پرۆژەیە دەکەین کەناویان لە خوارەوە هاتووە رۆژی چوار شەممە ٢/١١/٢٠١١ لە سەنتەری (ETTC) لەشاری هەولێر ( گەڕەکی کوردستان-جووت سایدی نەورۆز-تەنیشت شارەوانی ٦ ) ئامادە بن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی کۆرسی زمان.
سەر 2016