وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێنمایى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى (2019-2020) بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاوکردەوە.
لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتی فەرمى وەزارەتی ڕاگەیاند: لەپێناو ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوزایارانى خوێندنى باڵا بەتایبەت ئەو خوازیارانەى کۆنمرەیان لە (%60) کەمترەو لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیارى کردنەوەى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2019-2020) پەسەندکرد، بۆ ئەو مەبەستە بە ئیمزاى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژماره (7)ى ساڵى (2019) بە ژمارە (17771) لە ڕێکەوتى (28/10/2019) ئاراستەى سەرجەم زانکۆکان کرا.
لەبارەى مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: تێکراى نمرە (معدل)ى بەکالۆریۆسى پێشکەشکار ڕەچاوناکرێت بۆ پێشکەشکردن، واتە هەر پێشکەشکارێک تێکڕاى نمرە (معدل)ى (50%) بێت ئەوا مافى هەیە پێشکەشى ئەم جۆرە خوێندنە بکات، وتیشى: مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى لە لایەن لیژنەى زانستى ئەو بەشە دادەنرێت کە ئەم جۆرە خوێندنە دەکاتەوە، بە مەرجێک لەلایەن ئەنجومەنى کۆلێژ و ئەنجومەنى زانکۆ پەسەند بکرێـت و دواتر پێویسته ڕهزامهندی وهزارهت سهبارهت به مەرجى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى وهربگیردرێت، هەروەها نابێت تەمەنى پێشکەشکار لە (40 ساڵ) زیاتر بێت.
سەبارەت بە ماوهی کۆرسەکانى خوێندن و بڕوانامە، عەباس ئەکرەم وتى: ماوهی ههر كۆرسێك بریتی دهبێت له (15) پانزه ههفته به تاقیكردنهوهكانیشهوه، بڕوانامەى خوێندنى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی بەکاردێت بۆ مەبەستى بەرزکردنەوەى نمرە (تحسین معدل)ى بەکالۆریۆس تاکو دواتر پێشكهشكار بتوانێت پێشکەشى خوێندنى باڵا/ماستەر بکات كه رێژهی (60%)ی كۆنمرهی دبلۆمی باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمی و (40%)ی كۆنمرهی بهكالۆریۆس كۆدهكرێنهوهو دهبێته نمرهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستهر.