مامۆستایانی به‌ڕیز
فه‌رمانبه‌رانی ئازیز
به‌ڕێزان له زانكۆكانی (سلێمانی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان، چه‌رموو، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینه‌وه‌ی زانستی) وه‌ك ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان به‌بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی یاسایی تایبه‌ت گوزه‌ر ده‌كات، له‌لایه‌ك هه‌رێمه‌كه‌مان ڕوبه‌ڕوی ڕێكخراوی تێرۆرستی (داعش) بۆته‌وه‌و، به‌درێژایی (1200)كم هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانێكی دارایی نه‌خوازراو بۆته‌وه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێمان وایه شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌كان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیش له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌مو كاتێك پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه بون و، ڕۆڵیكی به‌رچاو و گرنگیان له ڕوی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵادا هه‌بووه و هه‌یه، بۆیه ئێوه به‌كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی زانست له ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان داده‌نێن.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێز
ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت پشتگیری ته‌واوی ماف و داخوازییه‌كانتان ده‌كه‌ین، پێمان وایه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران نه‌ك هه‌ر مافی خۆیانه ده‌سته‌به‌ری ئه‌و داواكارییانه‌تان بۆ بكریت، به‌ڵكو ئه‌ركی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه ئه‌و مافه‌تان بۆ دابین بكات، بۆیه ئیمه لای خۆمانه‌وه به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین به‌دواداچون بۆ داخوازییه‌كانتان بكه‌ین و، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆشمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ دابینكردنی ماف و داواكارییه‌كانتان.
فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی ئازیز
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاسی یه‌كه یه‌كه‌تان بكه‌م بۆ بڕیاره‌كه‌تان و، گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان و هۆڵه‌كانی خوێندن و زانست و مه‌عریفه، به‌هیوام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن به‌جۆرێك بێت، كه هه‌ر له ئه‌مڕۆوه به‌نوكی پێنوسه‌كانتان و به‌بیر و هزره تیژه‌كانتان هه‌نگاو هه‌ڵنێن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، پێشمان وایه ئه‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌م كاته‌دا نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر داواكانتان نابێت، به‌ڵكو وا له وه‌زاره‌ت و حكومه‌تیش ده‌كات زیاتر به‌ده‌م داوا و داخوازییه‌كانتانه‌وه بێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی ئێوه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دوپات كرده‌وه، كه پڕۆسه‌ی خوێندن و فێربون له پێشنه‌یی كاره‌كانتان داناوه، هه‌روه‌ك دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌شه كه ئه‌ركی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران جگه له په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاران، له‌هه‌مان كاتدا ئێوه توێژیكی گرنگ و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ن و پێویست ده‌كات له‌و بابه‌ته جیاوازانه‌ی دێنه پێش هه‌ڵوێستی خۆتان هه‌بێت، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر دیاریكردنی ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروسته گۆشكردنی خوێندكاران به‌چه‌ك و زانستی سه‌رده‌م، بۆیه ئه‌وه وا ده‌كات زیاتر هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و، نه‌وه‌ی نوێ په‌روه‌رده بكه‌ن و به‌پرسیارێتی خۆتان به‌رامبه‌ر به‌ئاینده جێبه‌جێ بكه‌ن.
له كۆتایشدا دوباره ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێسته‌كانتان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت درێغی ناكه‌ین و، پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین و، به‌دواداچون بۆ ئه‌و داواكارییانه‌شتان ده‌كه‌ین كه له ڕیگه‌ی نوێنه‌ره‌كانتانه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ستمان.
د.یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
2015/10/25