وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایگهیاند: سودمان له ئهزمونی دهوڵەمهندی وڵاتی فنلاند وهرگرتوەو شێوازهكانی پێداگۆجی (وانە وتنەوە) دادەڕێژینهوه تا نهوهیهكی كارامه پهروهرده بكهین. راشیگەیاند: لەپێناو دروستکردنی سەرکردەی تازە لە بواری وانەوتنەوە وەزارەت ئامادەی هەموو هاوکاریەکە و پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی وانەوتنەوە پرۆژەیەکی نیشتمانی گەورەیە و بەردەوامە.
ئەم وتانەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەئامادەبوونی د.ئامانج سەعید راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتى 22/4/2019 لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ جیاجیاکانی هەرێم هات کە لەبواری و وانەوتنەوە کار دەکەن و بەشدارن لە ڕاوندى پرۆگرامی پێداگۆجى بۆ سەردانىکردنى وڵاتى فنلاند.
لە میانەی وتەیەکدا د. یوسف گۆران وتی: سیستمی پێداگۆجی لە ئەولەویەتی کارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بوەو ئێمە ئەم ریفۆرمە وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانی گەورە دادەنێن، لەو پێناوەی بتوانین گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان دروست بکەین، وتیشی: بۆ ئەوەی گۆرانکاری گەورە دروست بکەین لەبواری وانەوتنەوە پێویستمان بە دروست کردنی سەرکردەی نوێ لە بواری وانە وتنەوە هەیە.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راشیگەیاند: ئێمە هەموو هاوکارییەکی ماددی و مەعنەوی بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە دەکەین، هاوکات سوپاس و ستایشی ئەو مامۆستایانەی کرد کە بەشدارن لەو پرۆسەیە.
د. يوسف گۆران باسی له ڕۆڵی گرنگی مامۆستا له بواری پهروهرده و خوێندنی باڵا كرد و ڕایگهیاند: ئهگهر توانیمان گۆڕانكاری له دیدگا و تێڕوانین و شێوازی وانهوتنهوه بكهین، لهوكاتهدا دهتوانین گۆڕانكاری گهوره له پڕۆسهی پهروهرده و خوێندنی باڵا بكهین، وتیشی دهبێ مامۆستا سهركردهی بوارهكهی خۆی بێ.
ههر له میانهی قسهكانیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی له ئهزمونی سهركهوتوی فنلاند له بواری پهروهرده و خوێندنی باڵا كرد و، بۆ ئهوهش ڕایگهیاند: له بواری وانهوتنهوهدا فنلاندا باشترین وڵاته، ههر بۆیه له چهندین كۆڕ و كۆبونهوه و كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كه بهشداریمان كردوه ستایشی پرۆسهی خوێندنی فنلاندیان بۆ كردوین، ههر بۆیه لهسهر بنهمای ئهو ڕاستیانهو بهداداچونهكانمان، پڕۆژهیهكهمان داڕشت بۆ دوباره دارشتنهوهی سیستمی یهكگرتویی وانهوتنهوه له زانكۆ حكومی و تایبهتیهكان، وتیشی بۆ ئەم مەبەستە ڕاوندى یەکەمى پێداگۆجى بە بەشدارى ٣٣ مامۆستا لە وڵاتى فنلاند بەسەرکەوتوى بەڕێوەچوو، لە ئێستاشدا ڕاوندى دوەمى پێداگۆجى کە پێکهاتوون لە ٢٠ مامۆستا لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن و ئەزمون و پێشکەوتنەکانى فنلاند بوارى پەروەدەو خوێندنى باڵاى کوردستانى پێ دەوڵەمەند دەکەن.
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند پرۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە کەتیایدا 20 مامۆستا لە زانکۆ جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆگرامی ریفۆرمی شێوازیوانە وتنەوە دەکەن کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی (HAMK)ی وڵاتی فیلاند بەڕێوەدەچێت، کەوا بڕیارە ئەو مامۆستایانە بەشداری کۆرسێک بکەن كە لەژێر چاودێری پسپۆرانی ئەو وڵاتە بەرێوەدەچێت و دوای تەواوبوونی کۆرسەکە سەرپەرشتی خولەکانی وانە وتنەوە لە زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی شێوازی وانەوتنەوە لەزانکۆکان گۆرانکاری ڕیشەیی بە ئاراستەی شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمی زانستی هەنگاوبنێت.