لەپەیامێکدا د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى ئاڕاستەى (فانیە ئیسماعیل) وەرگرى خەڵاتى ژنى داهێنەر بۆ ساڵى (٢٠١٩)ى وڵاتى بەریتانیا دەکات، کە ئەمە دەقەکەیهتى:
" بەبۆنەى وەرگرتنى خەڵاتى ژنى داهێنەر بۆ ساڵى (٢٠١٩)ى وڵاتى بەریتانیا، بەناوى خۆم و سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبای و دەستخۆشیت ئاڕاستە دەکەین".
"وەرگرتنى خەڵاتێکى وەها لەلایەن ژنە کوردێکى دانیشتووى وڵاتى بەریتانیا مایەى شانازى و دەستخۆشى کردنە بۆ گەلەکەمان، بەهۆی ئەوەی بهڕێزیان ماددەیەکی تازەی داهێناوە بۆ ڕوپۆشکردنی کوپ و بوتڵە کاغەزییەکان، کە وا دەکات دوبارە لە بری بوتڵە پلاستیکییەکان بەکاربهێنرێت، بەوەش هەموو جیهان ڕزگاری ئەبێت لەکێشەی پیسبوونی ژینگە بە بوتڵ و مەوادی پلاستیکی".
"بۆیه هیواى سەرکەوتن و بەردەوام بوون بۆ فانیە ئیسماعیل دەخوازین لە بوارو پسپۆڕییەکەیدا، بەهیواین هەمیشە و پڕ داهێنەر بێت بۆ خزمەتکردن بە بوارى زانست و تەکنەلۆژجیاى سەردەم و بوارە ژینگەییەکان".
د. یوسف گۆران
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
جێگەى ئاماژەیە فانیە ئیسماعیل کوردى دانیشتوی وڵاتی بەریتانیایەو دەرچوی زانکۆی سەڵاحەدین (هەولێر)ە بۆ ساڵی خوێندنى (۱۹۹۲) لە بەشی کیمیا.