فەرمانگەى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەمو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە کەمکردنەوەی دەرماڵەی مانگانەی کاندیدانی تواناسازی دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا فەرمانگەى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە, كە هیچ بڕیارێك لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و, لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرنەچوە بۆ كەمكردنەوەی هیچ دەرماڵەیەكی كاندیداكانی تواناسازی, بەڵكو خەرجكردنی دەرماڵەكان وەك خۆیان ماونەتەوەو بەردەوام دەبن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەش ڕون دەكاتەوە, كە ئەوە حكومەتی عێراقی فیدراڵە بڕیاریداوە بەكەمكردنەوەی دەرماڵەی ئەو كاندیدانەی, كە لە چوارچێوەی بەرنامەی (HCED) سەفەری دەرەویان كردوە بۆ درێژەدان بەخوێندن, ئەو بڕیارەش بەهیچ جۆرێك كاندیدانی بەرنامەی تواناسازی لە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.