د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی به‌گه‌شبینیه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی له بواری خوێندنی باڵا-ی ڕوانی و ڕایگه‌یاند: له ڕابردودا به‌ردی بناخه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان داڕشت، له ئێستا به‌دواوه ده‌چێته قۆناخێكی فروانتر.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/12/2018) له میانه‌ی پێشوازیكردنی وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی زانست و توێژینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای كۆماری ئیسلامی ئێران هات.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌ئاماده‌بونی مورته‌زا عه‌بادی كونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.ئیدریس هادی سه‌رۆكی زانكۆی تیشك و، د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان و،د.عبدالحه‌مید عه‌لی زاده نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی زانست و توێژینەوەو تەکنەلۆجیاى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌ڕێوه‌چو، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتهكیدا، دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، وتی: هاتنتان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و گفتوگۆیانه بوه، كه له‌گه‌ڵ ئێوه و كونسڵ و زانكۆكان كراوه، وتیشی خۆشحاڵین كه تواناكانتان له كوردستان له پیشانگهیهكدا ده‌خنه ڕو، د.یوسف گۆران وتیشی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لای ئێمه ئه‌و وڵاته‌یه، كه ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: له‌ماوه‌ی ڕابردودا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی زانست و توێژینەوەو تەکنەلۆجیاى کۆمارى ئیسلامى ئێرانمان كرد و، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دروستكردن، ئێستاش به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌نیانه ده‌بینین، وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: پێمان خۆشه په‌یوه‌ندی دوقۆڵی زانستی له نێوان زانكۆكانی هه‌ردولا به‌رده‌وام بێ و، ئاڵوگۆڕی مامۆستا و خوێندكار و توێژه‌رمان هه‌بێ، له‌هه‌مان كاتدا بتوانین به‌رنامه‌ی جیاواز و دیكه‌مان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری خوێندنی باڵا كرد و، ڕایگه‌یاند: ئێران وڵاتێكی دراوسێ و دۆسته و، بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژویه‌ی، كه هه‌مانه ده‌بێ له بواری خوێندنی باڵا سودی لێ ببینین، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له مورته‌زای عه‌بادی سه‌ركونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوردستان بكه‌ین، كه هۆكاری دروستكردن و به‌رده‌وامیدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان بو، ڕاشگه‌یاند: به‌گه‌شبینیه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانۆكانی هه‌ڕیمی كوردستان و زانكۆكانی ئێران و ڕایگه‌یاند: له ڕابردودا به‌ردی بناخه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان داڕشت، له ئێستا به‌دواوه ده‌چێته قۆناخێكی فروانتر.
سه‌باره‌ت بهپێشانگهی توانای زانكۆ ئێرانیه‌كان، د.یوسف گۆران وتی: ئه‌م پێشانگه‌ی كه ده‌كرێته‌وه هه‌نگاوێكی دیكه ده‌بێ بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و، ئێران، وتیشی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌گه‌ل كونسڵی ئێران ڕێكهوتنامهیهكهمان ئیمزاكرد بۆ داڕشتنی میكانزمی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆكانمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران، وتیشی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولادایه، بۆ ئه‌وه‌ش داوای لێ‌كردن له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه كار بكه‌ن تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر و زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕكردن به‌یه‌كتر به‌ره‌وپیش بڕوات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، مورته‌زا عه‌بادی سه‌ركونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له وتهیكیدا، دوای به‌خیرهێنانی میوانه‌كان سوپاسی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ ئهومیواندارییه، هه‌روه‌ك سوپاسی هاوكاری به‌رده‌وامه‌كانی كرد بۆ جه‌نابی وه‌زیر و هاوكاره‌كانی هه‌یه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و توانا و ئامادهگهیهی له كوردستان هه‌یه، ده‌شێ بتوانن ببنه هۆی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانمان.
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، سه‌ركونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگه‌یه به‌پشتگیری جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یه، هه‌روه‌ك زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ماهه‌نگ و هاوكارمان بوه، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له سیستمی خوێندن له زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، هه‌روه‌ك پشتیوانی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه دوپاتكرده‌وه، كه بونه‌ته ڕێگر له نێوان زانكۆكانی هه‌ڕیمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.عبدالحه‌مید عه‌لی زاده نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی زانست و توێژینەوەو تەکنەلۆجیاى کۆمارى ئیسلامى ئێران دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، ستایشی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستانی له زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و، به‌نمونه‌ی خوێندكاری به‌توانا و لێهاتو وه‌سف كرد، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاماده‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك كه له نێوان زانكۆكان بێته ئاراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران باسی له گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: ده‌بێ زانكۆكانمان له‌سه‌ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، وتیشی ئێمه ته‌نها ده‌توانین ڕێگه خۆش بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ زانكۆكانه كه چۆن به‌رنامه و كاری هاوبه‌شی نێوانیان داده‌ڕێژن، ڕونیشیكرده‌وه ڕێكه‌وتنامه‌كه ده‌بێته هۆكاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانمان و ،ئاسۆیه‌كی ڕون هه‌یه، هه‌وه‌ك سوپاسی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین-یشی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و كارئاسانیهی كه ئه‌نجامیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكان به‌رهه‌م و تواناكهكانیان له كوردستان بخه‌نه ڕو، وتیشی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تیش پاڵپشتی له‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه ده‌كات، بۆیه تێڕوانینێكی فراوانی وه‌زاره‌ته‌مان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی دنیا ببه‌ستین، بۆ نمونه ئیستا چه‌ند زانكۆیه‌ك كهمپسیان له كوردستان هه‌یه، پێمان خۆشه زانكۆ ئاسته به‌رزه‌كانی ئێرانیش كهمپسیان له كوردستان بكه‌نه‌وه، تا كوردستانیش ببێته ناوچه‌یه‌كی خوێندن له كوردستان، هیواشی خواست هاتنی وه‌فده‌كه ببێته هۆی هێنانه‌دی قۆناخێكی تازه له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، سه‌رۆك و نوێنه‌ری زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌خستنه‌ڕوی توانا و لێهاتویان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد.