د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: كۆماری چیك بۆ ئێمه وڵاتێكی گرنگه و، خاوه‌ن ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوه له بواری خوێندنی باڵا، بۆیه ئه‌خوازین په‌یوه‌ندییه زانستیهكانمان له‌گه‌ڵیان فراوان بكه‌ین.
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ (میشاڵ سڤۆبۆدا) كونسڵی گشتی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان باسیان له چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوانیان كرد.
له‌و دیداره‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی د.ئامانج عبداللە سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو، د.یوسف گۆران دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان باسی له ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری چیك كرد و، ڕایگه‌یاند: سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتومان بۆ وڵاتی چیك ئه‌نجامدا، كه تیایدا جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بریکاری وه‌زیری پەروەردە-ی چیك كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا، له‌هه‌مان كاتدا سه‌ردانی ژمارەیەک زانکۆی ئاست بەرزمان کرد و چەند دامەزراوەیەکی توێژینەوەی زانستی ئەو وڵاتەمان بەسەر کردەوە و توانیمان کۆمەڵێک پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ ئەو دامەزراوە زانستیانە گەڵاڵە بکەین، وتیشی ژماره‌یه‌ك زانكۆی ئه‌و وڵاته هاوشێوه‌ی زانكۆی ئۆستراڤا بە سودوەرگرتن لەر ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان ده‌یانه‌وێ لقی زانکۆکانیان لە کوردستان بکەنەوە ، به‌تایبه‌ت زانكۆی (پالاسكی)، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌خوازین یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن لە نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک ئەنجام بدرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و بوارانەی خوێندنی باڵا له‌خۆبگرێ كه گرنگن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستیه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌وه‌ش ده‌توانن چوارچێوه‌ی كاركردنی داهاتومان دابڕ‌ێژین.
بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له كوردستان، د.یوسف گۆران وتی: ئامانجمان ئه‌وه‌یه ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کامپی زانکۆ ئاستبەرزەکانی جیهان له هه‌ڕێمی كوردستان دروست بكه‌ین، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری دەکات بۆ داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و دەرکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کارکردنی کامپی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان.، ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ ئاستهبهرزهكانی جیهان. وەزیری خوێندنی باڵا هیواشی خواست کە له داهاتودا پڕۆژه‌كانمان زۆر فراوان بكه‌ین و ته‌نها له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته له كوردستان نه‌بێ، به‌ڵكو بواره‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی ستافی زانستی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی هاوبه‌شیش بگرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ڕێكخستنی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كۆماری چیك، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی (میشاڵ سڤۆبۆدا) كونسڵی گشتی کۆماری چیك كرد، هیواشی خواست هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
له به‌رامبه‌ردا، میشاڵ سڤۆبۆدا كونسڵی گشتی کۆماری چیك، هیوای خواست ئه‌و سه‌ردانه ببێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هەروەها پشتیوانی لە بیرۆکەی واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەی کۆماری چیک کرد‌و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستاوە کارئاسانی دەکات بۆ ڕێکخستنی واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکگەیشتنە، هەروەها پشتیوانی تەواوی بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆماری چیکی دوپات کردەوە.