وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا: كۆچی د.جه‌مال ئەحمەد رەشید زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ بوارى پزیشکى لە كوردستان

prse

وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ كۆچی دوایی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وە‌ كه‌ ئه‌مه‌‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر گەلەکەمان پڕۆفیسۆرو پزیشكێکى پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵانى لەدەستدا، بەو بۆنەیەوە سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و خانه‌واده‌و پزیشكان و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، داواكارین له‌ خوداى گەورە به‌ به‌هه‌شتی شادبكات.

خوالێخۆشبوو، یه‌كێكبوو له‌ پزیشكه‌ هه‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و دڵسۆزو ماندونه‌ناس و به‌ئه‌زموونەکان، هه‌میشه‌ خۆی و تواناو كاته‌كانی ته‌رخان ده‌كرد بۆ خزمه‌تی نه‌خۆش و ڕزگاركردنی گیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان.

خوالێخۆشبوو مامۆستایه‌كی نمونه‌یی بوو بۆ پزیشكان و هاوپیشه‌كانی، هه‌مووان سوودیان له‌بوونی ئه‌و به‌ڕێزه‌ وه‌رده‌گرت.

دووبارە سەرەخۆشى لە خانەوادەو دۆست و هەڤاڵانى خوالێخۆشبوو دەکەین

انا للە وانا الە الراجعون

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى