وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ كۆچی دوایی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوە كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر گەلەکەمان پڕۆفیسۆرو پزیشكێکى پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵانى لەدەستدا، بەو بۆنەیەوە سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌و پزیشكان و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، داواكارین له خوداى گەورە به به‌هه‌شتی شادبكات.
خوالێخۆشبوو، یه‌كێكبوو له پزیشكه هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان و دڵسۆز‌و ماندونه‌ناس و بهئهزموونەکان، هه‌میشه خۆی و توانا‌و كاته‌كانی ته‌رخان ده‌كرد بۆ خزمه‌تی نه‌خۆش و ڕزگاركردنی گیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان.
خوالێخۆشبوو مامۆستایه‌كی نمونه‌یی بوو بۆ پزیشكان و هاوپیشه‌كانی، هه‌مووان سوودیان له‌بوونی ئه‌و به‌ڕێزه وه‌رده‌گرت.
دووبارە سەرەخۆشى لە خانەوادەو دۆست و هەڤاڵانى خوالێخۆشبوو دەکەین
انا للە وانا الە الراجعون
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى