زانکۆلاین بۆ ده‌رچوانی خولی دوه‌م کارا دەکرێ

117011

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا لە ڕۆژی (21/9/2017) (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانی خولی دوه‌می قۆناخی دوانزەی ئامادەیی کارا بکرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به‌ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ ئه‌وه‌ ڕاده‌گەێنێت: که‌ له‌ سه‌عات (8) به‌یانی ڕۆژی پێنچ شەممە، ڕیکەوتی (21/9/2017)وێبسایتی زانکۆلاین بەناونیشانی (www.regayzanko.com) بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ واتە تا سەعات (١٢)ی شەوی ڕێکەوتی(28/9/2017) بۆ دەرچوانی خولی دوه‌می ده‌رچوانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی کارا بکرێ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەکات، بۆ بەدەستهێنانی ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەتوانن سه‌ردانی په‌روه‌رده‌کان بکه‌ن، یاخود لە کاتی کارابونی (زانکۆلاین) ده‌توانن بەکۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کات، که‌ کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری،بەشی یاسا، بەشەکانی زیندەوەرزانی و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانی زانست، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژ و سکوڵەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات لە ڕێگەی (زانکۆلاین) خوێندکاران دەتوانن داواکاریان بۆ پێشکەش بکەن، هەروەک دەرچوانیش سەرپشککراون کە داواکاری بۆ چەند شوێن پێشکەش بکەن، هه‌روه‌ک ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ ئاگادار ده‌که‌ین که‌ په‌له‌ بکه‌ن له‌ پڕکردنه‌وه‌ی داواکاری بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.