وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خونێدنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ناكرێت كه‌سێك كه خۆی به پاڕله‌مانتار داده‌نێت به‌ده‌ر له‌كاره پڕۆفێشناڵهكانی خۆی له‌فه‌یسبوك به‌ئاره‌زوو گومان بخاته سه‌ر داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بێ هیچ به‌دواداچوونێك و بێ ئه‌وه‌ی داوای داتا‌و زانیاری له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كردبێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خونێدنی باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند: شوکریە شیخانى ئەندامى پاڕلەمانى کوردستان لە فەیسبوکنامەى خۆى ڕونکردنەوەیەکى نوسیوە و لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک داواى داتا و زانیارى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەکات.
كاری پارله‌مانتاری كارێكی پڕۆفێشناڵانهیهو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێوشوێنه‌كان دیاریكراوه كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كان بكه‌ن و چۆن داوای هه‌ر داتا و زانیارییه‌ك بكه‌ن كه بخوزارن له دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كان به‌ده‌ستی بهێنن، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پارله‌مان و پارله‌مانتاران كردوه، به‌ڵام ناكرێت كه‌سێك كه خۆی به په‌رله‌مانتار داده‌نێت به‌ده‌ر له كاره پڕۆفێشناڵهكانی و له‌فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی به‌ئاره‌زوو گومان بخاته سه‌ر داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، بێ هیچ به‌دواداچوونێك و بێ ئه‌وه‌ی داوای داتا و زانیاری له وه‌زاره‌تی به ره‌سمی كردبێت."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشی: داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌شێوازێكی ته‌كنیكی و زانستی رێكخراوه‌و دووره له بانگه‌شه‌ی حزبی و سیاسی و وه‌زاره‌تیش ئاماده‌یه هاوبه‌شی بكات له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌یه‌كی ئیتیكی و پڕۆفێشناڵدا داوا بكرێت."