یەکێیتى ئەوروپا ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى تێچوى جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى گرنگى بوارى خوێندنى باڵا لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و ئا‌ڵمانیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دواى ئەوەى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى شارى (گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی کرد و، لەگەڵ سەرۆک و جێگیرى سەرۆک و لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی و ڕاگرى کۆلێژەکانى ئەو زانکۆیە کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنێیه‌تی په‌ره‌پێدانی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی فه‌ند و چۆنییه‌تی سودوه‌رگرتن له هاوكاری یه‌كتری و پیشخستنی خوێندن له كوردستان کرد، هه‌ر لەو کۆبونەوەیەدا پێشنیاز کرا زانکۆکانى ئا‌ڵمانیا بەهاریکارى زانکۆیەکى چیکى بەناوى (Masaryk University) و دامەزراوەیەکى ئیسپانى بەناوى (Compostela Group of Universities) پڕۆژەیەک لە بوارى دروستکردنى تواناکان/ کەپەستى بیلدینگ و ئینتەرناشناڵ لە چوارچێوەى پرۆژەى (ئێراسموس پڵس) جێبەجێ بکەن، لە ئێستاشدا یەکێتیى ئەوروپا ڕەزامەندى نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە لە کوردستان و، بۆ ئەو مەبەستەش بڕى یەک میلۆن یۆرۆى تەرخان کرد، واش بریارە لە مانگى (١١)ى ئەمساڵەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
لە پڕۆژەکەدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکانى (سەڵاحەددین/ هەولێر، سلێمانى، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، سلێمانى و دهۆک) بەشدار دەبن، پڕۆژەکە تایبەت دەبێ بەدروستکردن و بەهێزکردنى تواناى مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان.
بۆیە جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە دەرگایەکى دیکە بەڕوى زانکۆکانى کوردستان دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەى تواناى زانستى مامۆستایان و ئاشنابون بەپێشکەوتنەکانى جیهان، جگە لەوەش دەرفەتى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى کورد لە زانکۆکانى ئا‌ڵمانیا و چیک دەڕەخسێنێ.
لە مانگى نیسانى ساڵى (٢٠١٥) وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پروفيسۆر پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى سەردانى زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) له ئا‌ڵمانیا کرد و بەجیا لەگەڵ سەرۆک و جێگرى سەرۆکى زانکۆکە و ڕاگرى کۆلێژەکانى کۆبوەوە، لە سەرجەم کۆبونەوەکاندا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان باسى لە گرنگى و پێویستى بەهێزکردنى پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمیەکانى نێوان (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) و، دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان کرد. لەبەرامبەردا سەرۆکى زانكۆی(جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) ئامادەیى پیشاندا هاوکارى زانستى و لۆجیستى پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان بکەن.
زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و له ساڵی (1737) دامه‌زراوه، جگه له پێگه‌یاندنی ده‌یان زانا و لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، (٥٠) خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری زانستی وتوێژینهوهدا به‌ده‌ستهێناوه و پلەى یەکەمى زانکۆکانى ئاڵمانیاى لە بوارى بەهێزى پەیوەندى دەرەکى هەیە و له‌هه‌مان كاتدا هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای(ماكس پلانگ) هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش به‌پێنجه‌م ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.