ئه‌مڕۆ 21/12/2011 كاتژمێر 11:30 ، شاندێكی وڵاتی كه‌ندا، كه پێكهاتبوون له سه‌فیری كه‌نه‌دی مارك غوزوكی، ڕاوێژكارانی بازرگانی له سهفارهتیی كه‌ندی جون ئوروند و و ئیڤ دوناڵ ، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان كرد، له لایه‌ن پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین و وه‌زیری خوێندنی باڵا، دكتۆر گۆڤه‌ند شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان و ستافێكی وه‌زاره‌ت پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری بواری خوێندنی باڵا كرده‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوشێوه‌ی كه‌نه‌داو وتیشی" ئێمه ئازادی ته‌واومان داوه‌ته خوێندكاران بۆ هه‌ڵبژاردنی زانكۆكانی جیهان، تاكه مه‌رجیشمان ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت زانكۆی خاوه‌ن سومعه‌ی زانستی و و نازناوی زانستی به‌رز بن".
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین باسی له‌وه‌كرد، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌زۆر بواری زانستییه‌وه كار بۆ پێگه‌یاندنی كادیری دواڕۆژ ده‌كات و له‌وانه به‌رنامه‌ی تواناسازی ، به‌رنامه‌ی خوێندنی دكتۆرای ناوه‌خۆیی، كه بۆ ده‌ره‌وه ده‌نێردرێن تا له‌سه‌نته‌رێكی پێشكه‌وتووی جیهانی گه‌شه به زانسته‌كه‌یان بده‌ن، هه‌روه‌ها بواری خوێندنی بهكلۆریۆس ، كه خوێندكاران له‌سه‌رحسابی خۆیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌خوێنن، بۆیه ده‌كرێت وڵاتی كه‌نه‌دا، سود له‌م بوارانه وه‌ربگرێـت و قوتابی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی ڕابكێشێت وتیشی " پێمان باشه ئۆفیسێك یان بریكارێك بێته هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی پێدانی ڤیزه ئاسانكاری تێدا بكرێت و ببیته هانده‌رێك بۆ پێشكه‌شكردنی قوتابیان بۆ زانكۆكانی كه‌نه‌دا، ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ش له دواڕۆژدا ده‌بێته فاكته‌رێكی باش بۆ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی كه‌ندا، له گشت بواره‌كانی تره‌وه ".
سه‌فیری كه‌نه‌دی و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵی خۆیان به ڕیفۆرمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ربڕی وبه "شۆرشێكی گه‌وره‌یان"وه‌سفكرد له بواری خوێندنی باڵادا و به‌ڵێنیشیاندا، كه ڕاسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌گه‌یه‌ننه به‌رپرسانی خوێندنی باڵای وڵاتی كه‌ندی و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.