دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لێژنهی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا لهمهودوا پرۆسهی خوێندنی باڵا/ماستهر و دكتۆرا بكرێته دوو سیمستهر ( سیمستهری زستانه ، سیمستهری هاوینه)، مانگى ڕابردو دەرگاى پێشکەشکردنى بەڕوى خوازیاران بۆ سیمستەری هاوینە بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (٤) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) و، ڕێنمایی ژمارە (٥) بۆ دکتۆرابۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ی سیمستەری زستانە خوزاریارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان کرایەوە.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەپێیى پلانى پەسندکراو، زیاتر لە (١٠٠٠) کورسى خوێندن لە (١١) زانکۆ، بۆ ئەوەش دواى کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، ژمارەیەکى زۆر بەشداریان لە تاقیکردنەوەکان کرد، بەگەیشتنى ناوەکان بەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پڕۆسەى وردبینى و پێداچونەوە بەناوەکان دەستیان پێکرد، بەوەش ئەنجامى بەرایى تاقیکردنەوەکانى توانستى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ سیسمتەرى هاوینە لە وەزارەت تەواو بوو و، ناوەکانیش پەسند کران، کە بەهۆیەوە زیاتر لە (٧٥٠)كهس بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ سیمستەرى هاوینە کاندیدکران.
بۆ ئەوە مەبەستەش ئەمڕۆ یەک شەممە، ڕێکەوتى (١٣/٦/٢٠١٧) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە(١١) نوسراوى جیا، ئاڕاستەى زانکۆکانى (سەڵاحەددین، سلێمانى، دهۆک، سۆران، هەولێرى پزیشکى، هەڵەبجە، چەرمو، پۆلیتەکنیکى سلێمانى، پۆلیتەکینکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر، ڕاپەڕین) کرد بۆ ئەوەى ئەنجامى بەرایى سیمستەرى هاوینە له (وێب سایت)ی زانكۆكانیان بڵاوبكهنهوه و،کارى پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن.
هەروەک له بڕگهیهكی دیكهی ئهو نوسراونەهدا هاتوه، ماوهی (3) سێ رۆژ بۆ سكاڵا و تانهگرتن دانراوە و، دواتر له ڕێگهی پێکهێنانى لیژنهیهكی تایبهتهوه وردبینی بۆ سكاڵاكان بكرێت.