وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه دوام له ته‌واوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به شاری هه‌ولێر و سلێمانيشهوه، به بێ بڕانه‌وه به‌رده‌وامه.
وه داوا له سه‌رجه‌م قوتابيان و مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ين كه خوێندن ڕانه‌گرن. هه‌موو لايه‌كيش دڵنيا دهكهينهوه كه هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌شه ناوخۆییه‌كان به شێوه‌يه‌كی ئاسايی پێشوازی له قوتابيان ده‌كه‌ن. هه‌ر زانياريهكيش كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاگه‌ياندنه بڵاو ببێته‌وه، ئه‌وا فه‌رمی نيه و له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رنه‌چووه و كاری پێ ناكرێت.