زانکۆی (UTM)ى ماليزيا و هەرێمى کوردستان لە بوارى خوێندنى باڵا هەماهەنگى دەکەن

malizya

د.یوسف گۆران ڕاگەیاند: مالیزیا لە بوارى خوێندنى باڵا خاوەن ئەزمونێکى تازە و سەرکەوتوە، بۆیە وەک هەرێمى کوردستان خۆشحاڵ دەبین سود لە ئەزمونى زانکۆکانى ئەو وڵاتە وەربگرین بەتایبەت لە بوارى ئەندازیارى و تەکنەلۆژیا.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ دو شەممە، ڕێکەوتى (١٥/٥/٢٠١٧) لە میانەى دیدارێکى لەگەڵ وەفدێکى زانکۆى (UTM)ى ماليزى

لەو دیدارەدا کە لە دیوانى وەزارەت بەئامادەبونى د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى و، د. جەمال کەمال یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون بەڕێوەچو، گفتوگۆ لەبارەى کردنەوەى زانکۆیەکى مالیزى لە هەرێمى کوردستان کرا.

بۆ ئەوەش د. محمد فوئاد سەرۆکى وەفدى وەفدى زانکۆى تەکنەلۆژیاى مالیزى (UTM) کورتەیەکى لەبارەى دامەزراوەکەیان پێشکەش بەوەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، هەروەک ئەوەشى ڕاگەیاند: لە چوارچێوەى پلانى فراوانکردنى زانکۆکەیان، هەرێمى کوردستانیان دەستنیشانکردوە بۆ دەستپێکردنى پڕۆژەى هاوبەش بەهاوکارى کەرتى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، وەک هەنگاوى یەکەمیش کار بۆ کردنەوەى پڕۆگرامى خوێندنى هاوبەش دەکەن و پلانى ئایندەشیان بریتى دەبێت لە کردنەوەى لقێکى زانکۆکەیان لە هەرێمى کوردستان، چونکە هەرێمى کوردستان ناوچەیەکى ئارامە و دەشێ بگرێتە ناوەندێک بۆ وەبەرهێنان لە بوارى خوێندنى باڵا.

لە بەرامبەردا، د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەخێرهاتنى وەفدى میوانى کرد و، وتى: مالیزیا لە بوارى خوێندنى باڵا خاوەن ئەزمونێکى تازە و سەرکەوتوە، بۆیە خۆشحاڵ دەبین کە سود لە ئەزمونى زانکۆکانى ئەو وڵاتە وەربگرین بەتایبەت لە بوارى ئەندازیارى و تەکنەلۆژیا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دیدگا و ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ کردنەوەى لقى زانکۆ ئاستە بەرزەکان بەوەفدى میوانى ڕاگەیاند، ڕونیشیکردەوە وەزارەت پێشوازى لەو چالاکیە زانستیە لە چوارچێوەى بڕیار و ڕێنماییەکانى دڵنیایى جۆرى و متمانەبەخشین دەکات.