وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەرجکردنى بڕى (٦,٤٦٥,٥٤٩) ملیۆن دۆلارى ئەمریکى وەک قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ڕاگەیاند، کە تيايدا (179) خوێندکارى تواناسازى سودمەند دەبن.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دواى ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، کە تایبەتە بە کرێى خوێندن، دەرماڵەى ژیان، دەرماڵەى هاوسەر، بیمەى تەندروستى و هاتوچۆ.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە (٦,٤٦٥,٥٤٩) ملیۆن دۆلارى ئەمریکی، بۆ ئەوەش بڕە پارەکە بە یەک قۆناخ خەرج دەکرێت و، تیایدا (179) خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەک لە زانکۆکانى (ئەمریکا، بەریتانیا،
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سهرجهم ئهو خوێندکارانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكات، كه ناویان له لیستی ژماره (7)ى ساڵی (2017)ی هاوپێچدا هاتوه و، ژمارهیان (179) خوێندکارە، خۆیان یان بریكارهكانیان (وهكیل) سهردانی (ڕەنج وەلى على) لە ژوری ژماره (56) لهدیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكهن بۆ وهرگرتنی چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكانیان.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونیکردەوە: پێشوتر لە شەش قۆناخى جيادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى (3,301,260) مليۆن دۆلارى ئەمریکى خەرجکردوە، کە (191) خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە وڵاتە جیاکان لێى سودمەندبون، بەم پێیەش تائێستا لە حەوت قۆناغدا بڕى (9,766,809) مليۆن دۆلار بۆ (370) خوێندکارى تواناسازى لە وڵاتە جیاکان خەرجکراوە.
دواى ئەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى دەربڕى، بەتایبەت ئەوانەى ئێستا لە پڕۆسەى خوێندندان، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، بەسەرۆکایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەکانى بەردەوام بوە بۆ ئەوەى تەواوى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى لە سەرجەم زانکۆکانى جیهان، کە تێدا دەخوێنن قۆناخ بە قۆناخ خەرج بکات.
تێبینى:
- پێویستە ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتوە، بەپێیى ڕیزبەندى ناوەکانیان لە ڕۆژى دیاریکراودا سەردانى دیوانى وەزارەت و، وەرگرتنی پارە لە بانكی كورستان بکەن:
- وەرگرتنی چەكی پارە لە ديوانى وەزارەت بەپێى ئەم ڕێکەوتانە دبێت:
- ڕێکەوتى (25-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (1) تا (50) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك .
- ڕێکەوتى (26-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (51) تا (100) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك.
- ڕێکەوتى (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (101) تا (150) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك .
- ڕێکەوتى (31-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (151) تا (179) سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەك .
- وەرگرتنی پارە لە بانكى كوردستان بەپێى ئەم ڕێکەوتانە دبێت:
- ڕێکەوتى (25-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (1) تاكو (36) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە .
- ڕێکەوتى (26-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (37) تا (72) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە .
- ڕێکەوتى (27-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (73) تا (109) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە
- ڕێکەوتى (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (110) تا (146) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە
- ڕێکەوتى (30-7-2017) لە زنجیرەی ژمارە (147) تا (179) دەتوانن سەردانی بانكی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی پارە.
- خوێندکار ئهگهر خۆی سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکى ڕهنگاو ڕهنگ له پاسهپۆرتی خۆی بهێنێت.
- بریكار (وهكیل)ی خوێندکار پێویسته وێنهیەکى ڕهنگاو ڕهنگی بریكارنامه (وهكالهی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵى (2017) بۆى (مصدق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامهی باری شارستانی، یان ڕهگهزنامهی ئێراقی لهگهڵ خۆیدا بهێنێت.
- كاتيك بریكار (وهكیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆى سەردانى وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیرهی ناوی خوێندکار وهك له لیستی هاوپێچدا نوسراوه بزانێت.
- چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكان تهنها لهبانكی كوردستانی نێودهوڵهتی/ لقی پێشهوا بهرامبهر هۆتێل چوار چرا لهشاری ههولێر بەكاش دهدرێت.
- كليك لێرە بکە بۆ بینینى لیستى ناوى قۆناخى حەوتەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى.