بەبۆنەى (٥٥) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبایی له يەکێتیەکە و مامۆستایانی كوردستان ده‌كات، هەروەک ڕۆڵیان له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانى گەلەکەمان به‌رز ده‌نرخێنێت، ئەمەش ده‌قى پیرۆزبایەکەیە:
بەڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان..
مامۆستایانی ئازیزى كوردستان ...
یادی (55) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له يەکێتیەکەتان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لەو رۆژگارەى تیایدا دامەزرا، گه‌له‌كه‌مان بە قۆناغێکى سەختى خەباتیدا تێدەپەڕى، کە ئەویش قۆناغى به‌دیهێنانی ئازادى و يەکسانى و دورخستنه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م بوو لە كوردستان، له‌و كاتەدا مامۆستایان له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایانى کوردستان بەشداریيان هاوشانى خەڵکى کوردستان بوە هۆى بەدەستهێنانى ئازادى و رزگارى بۆ گەلەکەمان و درێژەدان بە خەباتى زانست و پێگەیاندنى نەوەى تازە لەسەر رێبازى نەتەوەو کلتورى کوردستان، بۆیه ئێوه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان له‌و رۆژگاره‌وه تا ئه‌مڕۆ پێشه‌نگی خه‌باتی دیموكراسی و ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان بونە.
مامۆستایان له هه‌مو وێستگەکانى ژیاندا لێپرسراویەتى گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه، كه بریتین له گه‌یاندنى زانست و زانیاری و، پێگه‌یاندنی نه‌وه دوای نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن، هەر لەبەرئەوەشە پێگه‌ی مامۆستا له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌یه‌كێك له كۆڵه‌گه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا داده‌نێین، چونكه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا كه‌سانی ئه‌كادیمی پێڕاده‌گه‌ن، كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت بهكۆمهڵگه ده‌كه‌ن.
مامۆستایانى کوردستان ...
لە ئێستادا گه‌له‌كه‌مان به قۆناغێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ركی مامۆستایان گرنگترە به به‌راورد بهتوێژهكانی تری كۆمه‌ڵگه، چونكه ئه‌ركی مامۆستا له زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن بریتییه له به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی زانست و مه‌عریفه بۆ دواڕۆژێ گەلەکەمان، بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی مامۆستایان ده‌كه‌ین، كه رێگه‌یان نه‌دا قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری بكاتە سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و، له کاتى سەرهەڵدانى ئەو قەیرانەوە بێ سڵەمینەوە ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردو و، درێژەیاندا بە پرۆسەى خوێندن.
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان كه ڕێكخراوێكی پیشه‌یه، نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان به‌جیاوازی نه‌ته‌وه و ئایین و ڕه‌گه‌ز و بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌كات، جێگەى خۆیەتى لە ساڵیادى دامەزراندنيدا سوپاس و دەستخۆشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاڕاستەى سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان بکەم و، هيوادارين وه‌ك هه‌میشه هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکانتان بدەن و، هاوبه‌شی یه‌كتر بین له خزمه‌تكردنی بنه‌ما گشتیه‌كانی دیموكراسیه‌ت و، به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر به‌بواری خوێندنی باڵا له كوردستاندا.
جارێکى دیکە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان لە سەرجەم مامۆستایان و يەکێتى مامۆستایان پیرۆز بێت.
د.یوسف گۆران
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
15/5/2017