ئاگادارییه‌ك بۆ خوێندكار/ قوتابیه‌ ئاواره‌كانی پارێزگای پاریزگای نه‌ینه‌وا

img

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری خوێندكار/ قوتابیانی زانكۆو په‌یمانگه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كاته‌وه‌, كه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێین به‌زوترین كات سه‌ردانی ئه‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن (http://www.ninavaheducation.com) بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت به‌دیاریكردنی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ، كه‌ دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری ده‌كرێت, له‌ ئێستادا ته‌نها خوێندكار/ قوتابیانی به‌كالۆریۆس ده‌توانن ئه‌و فۆرمه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌و دواتریش بۆ خوێندكار/ قوتابیانی خوێندنی باَلا (ماسته‌ر) و دبلۆم فۆرمی دیكه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.


له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ خوێندكار/ قوتابیانی به‌كالۆریۆس ده‌كه‌ین دوای پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، فۆرمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌ بكه‌ن (tahaisam@yahoo.com)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌ خوێندكار/ قوتابیانی به‌كالۆریۆس ده‌كات ڕۆژانه‌ سه‌ردانی سایتی (http://www.ninavaheducation.com/)) بكه‌ن بۆ دیاریكردنی ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌شوێنه‌كانی خوێندنی خوێندكار/ قوتابیه‌ ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.