وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا ئاگادار ەکات،کە پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان بۆ سیمستەری هاوینە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) سبەی دەست پێدەكات.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند کە سیمستەری هاوینەی ماستەر و دكتۆرا بەهەمان ڕێنمایی ژمارە (٤) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) و، ڕێنمایی ژمارە (٥) بۆ دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧)ی سیمستەری زستانە خوزاریارانی خوێندنی باڵا دەتوانن داوا پێشکەش بە زانکۆکان بکەن، هەروەک وتیشی ئەو کاندیدانەی کە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچوەو ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەکادیمی خۆیان بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتیشی وەزارەتەکەمان ئەوە ڕادەگەێنێت کە ئامادەکاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان کراوە بۆ پێشوازیکردن لە خوازیاران و بەسەرکەوتوی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەکادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: ڕۆژی دوشەممه ڕێكەوتی(٢٤/٤/٢٠١٧ تا ڕێكەوتی ٤/٥/٢٠١٧) بەردەوام دەبێت.
وتیشی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات(١٠)ی بەیانی، ڕێكەوتی (١٤/٥/٢٠١٧) دەبێت و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانکۆکان: لە سەعات (١٠)ی بەیانی، ڕێكەوتی (١٥/٥/٢٠١٧) دەبێت.