چەند وێبسایتێکى ئەلکترۆنى هەواڵى جۆراو جۆریان سەبارەت بەکردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدى تایبەت بڵاوکردۆتەوە، بۆیە وهك وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەپێویستمان زانى ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
وەزاەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونى دەکاتەوە پڕۆژەیەک بۆ کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدى تایبەت پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوە.
لە ماوەى ڕابردودا پڕۆژەى کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدى لەلایەن (زانکۆى ئەلبێرتا)ەوە پێشکەش بە وەزاتەکەمان کرا، لە ئێستادا لە قۆناخەکانى هەڵسەنگاندن و پیداچونەوەى دڵنیاى جۆریەو، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.