د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ڵكه‌ین، ده‌بێ پێداچونه‌وه‌ی ورد و ته‌واو به‌یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ین و، یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (12/12/2018) له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زانكۆی ستراتفۆردی ئه‌مریكی/كه‌مپسی هه‌ولێر هات.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، كه د.شێرزاد نه‌جار ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی هاوڕێتیان ده‌كرد، له‌سه‌ره‌تادا به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن د.ساقی بارزانی سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی خوێندنی باڵا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی له كوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌خوازێ هه‌رێمی كوردستان بكاته ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کامپی زانکۆ ئاستبەرزەکانی جیهان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری دەکات بۆ داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و دەرکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کارکردنی کامپی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ ئاستهبهرزهكانی جیهان. وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ڵكه‌ین، ده‌بێ پێداچونه‌وه‌ی ورد و ته‌واو به‌یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ین و، یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، هیواشی خواست زانكۆی ستراتفۆرد/ كه‌مپی هه‌ولێر بایه‌خی زۆر به بواری كواڵیتی بدن و ببنه زانكۆیه‌كی نمونه‌ی له كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌فدی هاوڕێی به‌شه‌كانی زانكۆكه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه، دواتریش له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.ساقی بارزانی سه‌رۆكی زانكۆ سمینارێكی پێشكه‌شكرد.
له سمیناره‌كه‌یدا، دوای به‌خێرهێنانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، وه‌فدی هاوڕێی كورته‌یه‌كی مێژوی له‌باره‌ی زانكۆكه و پێكهاته و به‌شه‌كانی خسته‌ڕو، ئینجا باسی له سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكه و، شێوازی و سیستمی ئه‌لیكترۆنی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سیستمی مۆدڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا پابه‌ندبونی ته‌واوی زانكۆكه‌یانی به‌بڕیار و ڕینماییه‌كانی وه‌زاره‌ت دوپاتكرده‌وه.